دیدگە و ئەرک
بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان ئەرکى چاودێریکردن و رێکخستنى کەرتى دەرمان و پێداویستى پزیشکى لە ئەستۆ دەگرێت، کە دەبێتە هۆى دڵنیابوون لە سەلامەتى و کوالێتى دەرمان و کەلوپەلى پزیشکى. ئەم بەڕێوەبەرایەتییە هەڵدەستێت بە پشکنینى کۆمپانیا و کارگەکان، رێگریکردن لە هاتنە ناوەوەى دەرمانى ساختە، دانانى رێنمایی و مەرج بۆ دروستکردن و هاوردەکردن، هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى تەندروستى، پێدانى مۆڵەت، چاودێریکردنى نرخەکان و هەڵسەنگاندنى کوالێتى دەرمان و پێداویستییەکان پێش رێگەدان بە ساغکردنەوەیان لە بازاڕدا، بەمەش دەبێتە هۆى پاراستنى تەندروستى هاوڵاتیان و دابینکردنى خزمەتگوزارى پزیشکى باش.
بۆ پاراستنی تەندروستیت تەنها ئەو بەرهەمانە بەکاربهێنە کە ستیکەری بەڕێوەبەرایەتی KMCA/ وەزارەتی تەندروستییان لەسەرە.
وەک هاوبەشێکی سەرەکیی MEDICO 2025 لە ٥ تاوەکو ٢/٨ لە مێدیکۆ چاوەڕوانتانین.
ستیکەری نوێی دەرمان، دڵنیاییدەدات لە بەرزیی کواڵیتی
ستیکەری نوێی دەرمان، دڵنیاییدەدات لە بەرزیی کواڵیتی، سەلامەتی و کاریگەریی بەرهەمە دەرمانسازی و پزیشکییەکان..ستیکەری نوێی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان (KMCA) – وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی