بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

هاوڵاتیان له بوونی دەرمانێکی ساخته ئاگادار دەکەینەوه

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان(KMCA) هاوڵاتیان له جۆره حەبێکی ساخته ئاگادار دەکاتەوه.


بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان دوای بەدواداچوون و پشکنینی له تاقیگەکانی خۆی، بۆی دەرکەوت که حەبی "Atacand 8mg" که رێککەوتی بەرهەمهێنانەکەی "6/2015"یه، به ژماره باچی "NAED" که وێنەکاندا هاتووه، دەقاودەق خاسیەتەکانی نییه و هیچ کاریگەریەکی چارەسەری نییه.

 

بۆیه داوا له هاوڵاتیان دەکەین له بەکارهێنانی ئەم حەبه بەو ژماره باچه خۆیان بپارێزن، داواش له دەرمانخانه و کۆگاکانی دەرمان و هاوڵاتیان دەکەین له هەر شوێنێکی بازاڕی دەرمان ئەم حەبەیان بەرچاو کەوت، بەڕێوەبەرایەتیەکەمان ئاگادار بکەنەوه.