بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

داوا له هاوڵاتیانی دەکەین ئاگاداری ئەم جۆره جێڵه بن

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی هاوڵاتیان سەبارەت به ئەم جۆره جێڵه ئاگادار دەکاتەوه.


 

دوای ئاگادار بوونی KMCA له بوونی جێڵی جۆری "Olfen Gel" به ژماره باچی "N 52335" له بازاڕەکانی دەرمان، تیمی چاودێریی بازاڕ دەستی بەسەردا گرت و دوای پشکنینی له تاقیگەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان، دەرکەوت که ئەم ماددەیه دەقاودەق خاسیەتەکانی نییه و هیچ کاریگەرییەکی چارەسەریی نییه و رێژەی مادده چالاکەکەی سفره.

 

داوا له هاوڵاتیان بەڕێز دەکەین له بەکارهێنانی ئەم جێڵه بەم ژماره باچه خۆیان بپارێزن و له کاتی بەرچاوکەوتنیان له بازاڕەکانی دەرمان، KMCA ئاگادار بکەنەوه.