بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

جۆرێکی نوێی ئینتەرستیشیۆم دۆزراوه

لە نوێترین دۆزینەوەدا، زانایان توانیان بەهۆی ئامێری "PCLE"(Confocal laser endomicrosocopy) لەناو بۆڕیی زراو له کاتی ئیندۆسکۆپی‌دا جۆرێکی نوێی "ئینتەرستیشیۆم"( Interstitium) بدۆزنەوە.


ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک لە بڵاوکراوەی ئینتەرنێتیی "راپۆرتە زانستییەکان(Journal Scientific Reports) بڵاو کراوەتەوە کە باس لە بوونی جۆرێک لە شانه(Tissues)ـەکانی ئینتەرستیشیۆم دەکات که لەناو بۆڕیی زراودا دۆزراوەتەوه و له بەشەکانی تری وەک هەناو و رێڕەوی میز و هەناسەدا هەیه که رۆڵێکی گرینگی له بڵاوبوونەوەی شێرپەنجه بەناو جەستە و ئاوسانی شانەکان و فایبرۆسس(زیاد بوونی شانەکان به نائاسایی) هەیه.

 

 

بە گوتەی "نیل تیز" یەکێک لەو زانایانەی لە بواری ئینتەرستیشیۆم لێکۆڵینەوەی کردووە، دۆزینەوەی ئەم شانه نوێیەی جەستەی مرۆڤ، لە کۆتاییدا دەبێتە ھۆی دووبارە پێداچوونەوەی جدی بە زانستی جەستەناسیدا. ئەمەش کاریگەریی لەسەر ھەموو ئەندامانی جەستە دەبێت.

 

بە گوتەی زانایان، ناسینی زۆرتری ئینتەرستیشیۆم دەتوانێت بە تایبەت بۆ رووبەڕوو بوونەوەی پەرەسەندنی شێرپەنجە و تەنانەت نەخۆشیی دیکەش لە جەستەی مرۆڤ کاریگەر بێت.