بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

شێوازێکی داهێنەرانه بۆ چارەسەری ئەنفلۆانزای هەڵامەت

زانایانی بەریتانیا بەو ئومێدەن، شێوازێکی نوێیان بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئەنفلۆانزای هەڵامەت دیتبێتەوه.


لەم شێوازەدا، له جیاتی ئەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆانزای هەڵامەت بکرێته ئامانج که سەدان جۆری هەیه، جەستەی خانەخوێ بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسەکه ئاماده دەکرێت.

 

بەم شێوازه، ئەو پرۆتۆینەی ڤایرۆسی ئەنفلۆانزای هەڵامەت تێیدا گەشه دەکات و لێی بڵاو دەبێتەوه، دادەخرێت.

 

بەپێی لێکۆڵینەوەی تاقیگەییەکان، ئەگەر ئەم دەرمانه له کاتی خۆی بگاته جەسته، دەتوانێت ڤایرۆسی ئەنفلۆانزای هەڵامەت لەناو ببات. تاقیکردنەوەکان بۆ دڵنیابوون لەم شێوازه، له ماوەی دوو ساڵدا دەست پێدەکات.

 

لێکۆڵەرانی "ئیمەریال کۆلێج"ی لەندەن، خەریکی بەرهەمهێنانی جۆره دەرمانێکن که له رێگەی هەناسه هەڵدەمژرێت(Inhaler spry) بۆ ئەوەی کاریگەرییه لاوەکییەکانی سنووردار بکەن.

 

له وتارێکدا که سەرپرشتانی لێکۆڵینەوەکه له گۆڤاری "کیمیای سروشت" بڵاویان کردۆتەوه، هاتووه، ئەم دەرمانه له ماوەی چەند خوڵەکێک دوای گەیشتن به خانەکانی سییەکان و بەئامانج گرتنی پرۆتۆینی "NMT"، کاریگەریی تەواوی هەبووه.

 

هەموو جۆره ڤایرۆسەکانی ئەنفلۆانزای هەڵامەت، بۆ گەشه و زیاد کردن پێویستیان بەم پڕۆتۆیینەیه.

 

پرۆفیسۆر "ئەد تیت" دەڵێت: ئامانج ئەوەیه، پێشتر ئەم دەرمانه دوای هەوکردن بدرێت به نەخۆش تاکو توانای ڤایرۆسەکه بۆ زیاد کردن و بڵاوبوونەوه لەناو بچێت. تەنانەت ئەگەر ئەنفلۆانزای هەڵامەت جەستەشی گرتبێتەوه، لەوانیه نیشانەکانی کەم بکاتەوه.

 

تیت دەڵێت: ئەمه دەتوانێت بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی تەنگیی نەفەسیشیان هەیه و له کاتی ئەنفلۆانزای هەڵامەت زۆر نەخۆش دەبن، بەسوود بێت.

 

به گوتەی پرۆفیسۆر ئەد تیت، به ئامانج گرتنی جەستەی خانەخوێی ڤایرۆس، شێوازێکی "توندڕەوانەیه"، بەڵام مەعقوله، چونکه بەئامانج گرتنی ڤایرۆس، کارێکی ئاڵۆزه.

 

ڤایرۆسەکانی ئەنفلۆانزای هەڵامەت، نەک هەر زۆر و جۆراجۆرن، بەڵکو به خێرایی پەره دەستێنن، واته به خێرایی له بەرانبەر دەرمانەکان بەرگری پەیدا دەکەن.

 

لەم ڵێکۆڵینەوەیەدا، دەرمانه تاقی‌کراوەکه، به تەواوی رێگەی له چەندین جۆری ڤایرۆسی ئەنفلۆانزای هەڵامەتی گرت، بێ‌ئەوەی زیان به جەسته بگەیەنێت. سەرەڕای ئەمەش، لێکۆڵینەوەی زیاتر بۆ بێ‌زیان بوونی ئەم شێوازه پێویسته.

 

دکتۆر "پیتەر بارلۆ" له "ئەنجومەنی بێ‌زیان ناسیی" بریتانیا گوتی: "هەرچەنده ئەم لێکۆڵینەوەیه به تەواوی له تاقیگه ئەنجام دراوه، هیوایەکی زۆری هەڵچنیوه که له کۆتاییدا ببێته دەرمانێکی بێ‌زیان بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆانزای هەڵامەت."