بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

ناساندنی دەرمانەکانی نەخۆشیی شەکره: Metformin(بەبۆنەی رۆژی جیهانیی نەخۆشیی شەکره)

ژەم و شێوەی دەرمانسازی: • حەبی خێرا بەرەڵابوو : ٥٠٠ مگم، ٨٥٠ مگم، ١٠٠٠ مگم. • حەبی هێواش بەرەڵابوو: ٥٠٠ مگم ، ٧٥٠ مگم ، ١٠٠٠ مگم.


 ژەم و شێوەی دەرمانسازی:

  • حەبی خێرا بەرەڵابوو :  ٥٠٠ مگم، ٨٥٠ مگم، ١٠٠٠ مگم.
  • حەبی هێواش بەرەڵابوو: ٥٠٠ مگم ، ٧٥٠ مگم ، ١٠٠٠ مگم.

    بەکارهێنان و ژەمی ده‌رمان:

  • بۆ پێگەیشتوان:
  • چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە _ جۆری دوو.
  • حەبی خێرا بەرەڵابوو:
  • ژەمی سەرەتا و دەستپێکردن: ٥٠٠ مگم هەموو ١٢ کاتژمێر جارێک یان ٨٥٠ مگم رۆژانە یەکجار.
  • وەرگرتنی لەگەل نان یان راستەوخۆ دوای نان.
  • هەموو ٢ حەفتە جارێک رێکخستنەوە و زیادکردنی ژەمی دەرمانەکە.
  • ژەمی درێژەپێدان : ١٥٠٠ ٢٥٠٠ مگم رۆژانە، ژەمەکە دابەشدەکرێت و هەموو ٨ ١٢ کاتژمێر جارێک دەدرێت.
  • ئەگەر بەوریاییەوە ڕێژەی دەرمانەکە زیاد بکرێت ئەوا گەدەش ده‌توانیت خۆی بگونجێنێت لەگەڵیدا.

     

  • حەبی هێواش بەرەڵابوو:
  • ژەمی دەستپێکردن: ٥٠٠ مگم رۆژانە یەکجار لەگەڵ خواردن.
  • زیادکردنی ژەمەکە بە ٥٠٠ مگم هەموو یەک حەفتە جارێک ، نابێت ژەمی دەرمانەکە لە ٢٠٠٠ مگم زیاتربێت.

     

  • بەساڵاچووان: بەھۆی ئەوەی مێتفۆرمین کار دەکاتە سەر گورچیلەکان دەبێت جار جار لەلایەن دکتۆرەوە ڕێژەکەی بۆ ڕێکبخرێتەوە.

     

  • منداڵان:
  • چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە _ جۆری دوو.
  • حەبی خێرا بەرەڵابوو:
  • منداڵی تەمەن ١٠ ساڵ ١٦ ساڵ:
  • ژەمی دەستپێکردن: ٥٠٠ مگم هەموو ١٢ کاتژمێر جارێک وەرگرتنی لەرێی دەم.
  • ژەمی بەردەوامیدان: هەموو حەفتە جارێک زیادکردنی ژەمی دەرمانەکە بەبری ٥٠٠ مگم بۆ سەر ژەمی سەرەتا ، تا دەگاتە ٢٠٠٠ مگم رۆژانە ، بەڵام نابێت ژەمی رۆژانە لەو بڕە زیاتربێت.

     

  • منداڵی تەمەن زیاتر لە ١٧ ساڵ:
  • ژەمی سەرەتا و دەستپێکردن: ٥٠٠ مگم هەموو ١٢ کاتژمێر جارێک یان ٨٥٠ مگم رۆژانە یەکجار.
  • وەرگرتنی لەگەل نان یان راستەوخۆ دوای نان.
  • هەموو ٢ حەفتە جارێک رێکخستنەوە و زیادکردنی ژەمی دەرمانەکە.
  • ژەمی درێژەپێدان : ١٥٠٠ ٢٥٠٠ مگم رۆژانە، ژەمەکە دابەش‌دەکرێت و هەموو ٨ ١٢ کاتژمێر جارێک دەدرێت.

     

  • حەبی هێواش بەرەڵابوو:
  • منداڵی تەمەن کەمتر لە ١٧ ساڵ: نادرێت چونکە سەلامەتی و کاریگەری نەزانراوە.
  • منداڵی تەمەن زیاتر لە ١٧ ساڵ:
  • ژەمی دەستپێکردن: ٥٠٠ مگم رۆژانە یەکجار لەگەڵ خواردن.
  • زیادکردنی ژەمەکە بە ٥٠٠ مگم هەموو یەک حەفتە جارێک ، نابێت ژەمی دەرمانەکە لە ٢٠٠٠ مگم زیاتربێت.

     

  • ژەمی دەرمان بۆ نەخۆشی لاوازی فرمانی گورچیلە: نابێت بەکاربهێندرێت.

    سندوقی رەشی ئاگادارکردنەوە:

    Ø روودانی مەترسی لاکتیک ئەسیدۆسیس، ئەو روودانە دەگمەنە، بەلام زۆر مەترسیدارە، ئەم حاڵەتە بە دەرمانی میتفۆرمین روودەدات، تایبەتمەندی ئەم حالەتە بریتیە لە بەرزبوونەوەی لاکتەیتی خوێن بۆ زیاتر لە ٥ ملی مۆڵ/لیتر،کەمبوونەوەی هیمۆگلۆبینی خوێن و کەمبوونەوەی مادەکانزایە گرنگەکان و روودانی ئەنایۆن گاپ، ئەم حاڵەتە روودەدات کاتێک رێژەی میتفۆرمی لە پلاسمای خوێندا لە ٥ مکگم/مل زیاتر بێت.

    Ø مەترسی روودانی لاکتیک ئەسیدۆسس بە هۆی دەرمانی میتفۆرمین لەوانەدا زۆرە کە:

    · نەخۆشی گورچیلەیان هەیە و فرمانی گورچیلەیان کەم بۆتەوە.

    · ئەو نەخۆشانەی هەندێک دەرمان وەک لامۆتریگین وەرەگرن.

    · بەتەمەنەکان کە تەمەنیان سەروو ٦٥ ساڵە.

    · نەخۆشی لاوازی فرمانی دڵ.

    · ئەوانەی ئەلکوهول زۆر دەخۆنەوە.

    · نەخۆشیەکانی جگەر بەتایبەت مۆمبونی جگەر.

    Ø نیشانەکانی لاکتیک ئەسیدۆسیس:

    · هەستکردن بە نەخۆشی و هیلاکی و شەکەتی.

    · تەنگەنەفەسی.

    · خەواڵویی و خەوبردنەوە.

    · تێکچوونی هەناو و گەدە و هەستکردن بە ئازار.

    · دابەزینی پلەی گەرمی لەش.

    · دابەزینی پەستانی خوێن.

    · بەرزبونەوەی ترشێتی خوێن.

     

     

    دووگیانی:

  • پۆلی B .
  • لە کاتی دووگیانی: سەلامەتە و بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە لە ئافرەتی دووگیان.
  • لە کاتی شیرپێدان: بە ناوشیردا تێپەردەبێت بۆ مندال و کاریگەری دەبێت، بۆ بەکارهێنانی پرسیار لە پزیشک یان دەرمانساز بکە.

    خۆبەدوورگرتن لە بەکارهێنان:

  • هەستیاری بە میتفۆرمین
  • نەخۆشی لاوازی فرمانی دڵ.
  • نەخۆشی لاوازی فرمانی گورچیلە و جگەر.
  • نەخۆشی شەکرەی کیتۆنی.

    کاریگەری لاوەکی:

  • هەستکردن بە نەخۆشی.
  • دڵ تێکەڵھاتن و هێڵنج و ڕشانەوە و سکچوون و قەبزی و ئازاری سک و ئارەزووی خواردنت تێکدەچێت..
  •  خورانی پێست.
  • بیتاقه‌تی .
  • ئازاری ماسولکە.
  • بێتاقەتی.
  • هەوکردنی رێڕەوی هەناسە.
  • دابەزینی ئاستی شەکری خوێن.
  • بەرزبوونەوەی ترشی لاکتیک.
  • کەمبوونەوەی ڤیتامین بی ١٢.
  • گێژبوون.
  • لێوەلەرزگرتن.

    رێنمایی دەرمانساز بۆ نەخۆش:

  • پێویستە بەگوێرەی رێنماییەکانی دکتۆر و دەرمانساز دەرمانەکەت بەکاربێنیت رۆژانە لە کاتی خۆیدا.
  • دەبێت دەرمانەکە بە راوێژ و رەچەتەی پزیشکی تایبەتمەند وەربگریت دوای دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکەت.
  • پێویستە دەرمانەکەت لەگەڵ نان بخۆیت بەگوێرەی رێنمایی پزیشک و دەرمانساز.
  • نابێت لە خۆتەوە ژەمی دەرمانەکەت زیاد بکەی، ئەگەر دەرمانەکە سوددی نەبوو سەردانی پزیشکەکەت بکە.
  • پێویستە دەرمانەکەت مانگانە بکڕیتەوە و نابێت دەرمانەکەت ببڕێت.
  • پێویستە لەگەل بەکارهێنانی دەرمانی نەخۆشی شەکرە، وەرزش و رێجیم بکەی بەگوێرەی ئەو رێنمایەی پزیشکی تایبەتمەند بۆت دادەنێت.
  • نابێت لەخۆتەوە دەرمانەکەت بگۆڕی یان وازلێبێنیت چونکە نەخۆشی شەکرە ئەگەر چارەسەرنەکرێت دەبێتە هۆی لاوازکردنی دەمارەکان و بۆریەکانی خوێن و نەخۆشی گورچیلە و دڵ و لەدەستدانی چاو.
  • پێویستە چاودێری رێژەی شەکری هیمۆگلۆبینی خوێنت (HbA1C) بکەی لە رێی پشکنینی تاقیگەوە  سێ مانگ جارێک.
  • دەبێت چاودێری رێژەی شەکری خوێنت بکەی حەفتانە لەڕێی ئامێری تایبەتی پشکنینی رێژەی شەکر لە ماڵەوە.
  • لەگەڵ بەکارهێنانی دەرمانەکە دەرمانی تری نەخۆشی شەکرە دەدرێت بۆیە مەترسی دابەزینی شەکری خوێن ئەبێت بۆیە پێویستە چاودێری رێژەی شەکری خوێن و ئارەقەکردنەوە و دەستلەرزین بکەی و لەکاتی سەردانی پزیشک زانیاریەکانی خۆتی پێبدەیت.
  • پێویستە سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی یان نەخۆشخانە یان پزیشکەکەت بکەی لە کاتی بوونی هەر نیشانەیەکی هەستیاری و هەوکردن و نیشانەکانی هەڵامەت.
  • لە کاتی دەرکەوتنی هەر کاریگەریەکی لاوەکی پێویستە سەردانی دەرمانساز یان دکتۆرەکەت بکەی.
  • ئەگەر گورچیلەت نەخۆشە، ئەگەر ھۆگریت بە مادە ئەلکحولیەکانەوە ئەوا ترسی ژەھراوی بوونت بە ئەلکحول زۆردەبێت.
  • لەکاتی نەشتەرگەری دەبێت ٤٨ کاتژمێر پێش نەشتەرگەری نەخورێت و دەست بە خواردنی بکرێتەوە پاش ٤٨ کاتژمێر دوای نەشتەرگەریەکە.
  • دەرمانەکەت لەشوێنێک هەڵبگرە دووربێت لە پلەی گەرمی بەرز و نزم.
لە گەیشتن بە دەستی منداڵ بیپارێزە.