بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

به ئامادەبوونی چەندین بەرپرسی باڵای حکومی سیستەمی ئەلکتڕۆنی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان کرایەوه

رۆژی چوارشەممە(٢١/١١/٢٠١٨) به ئامادەبوونی "نێچیرڤان ئەحمەد" سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و "نەوزاد هادی" پارێزگاری هەولێر" و "د.رێکەوت حەمەڕەشید" وەزیری تەندروستی و چەندین بەرپرسی دیکه، سیستەمی ئەلکتڕۆنی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستی پزیشکی کرایەوه.

سەرەتا لەلایەن "د. گۆران میرزا" بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی چۆنیەتیی کارپێکردنی سیستەمی ئەلکتڕۆنی بۆ ئامادەبووان روون کراوه باس له وردەکاریی پڕۆگرامەکه کرا.

دواتر ئامادەبووان سەردان بەشەکانی کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمانیان کرد بۆ ئەوەی به کردەیی چۆنیەتیی کارپێکردن بەو سیستەمه و چۆنیەتیی رایی‌کردنی مامەڵەکان بەم شێوەیه ببینن.

له کۆتاییش و له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، لەلایەن وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، وڵامی پرسیاری دەزگاکانی راگەیاندن درایەوه.