بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

وێنەکان ببینه؛ دەرمانخانەیەک و کۆگایەکی دەرمان داخران و کۆمەڵێک دەرمان لەناو ماڵێکدا دەستی بەسەردا گیرا

ئەمڕۆ(سێشەممه رێککەوتی ٢/٤/٢٠١٩)، بەپێی زانیاریی پێشوەخته، لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان کە پێکھاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستن و بە ھاوکاریی پۆلیسی شارەوانی ھەولێر دەرمانخانه و کۆگایەکی دەرمان داخران و کۆمەڵێک دەرمانی قاچاخ له ماڵێکدا دەستی بەسەردا گیرا.


له درێژەی کار و چالاکییەکانی لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان له گەڕەکی مامزاوه لەناو ماڵێکدا دەستی بەسەر کۆمەڵێک دەرمانی قاچاخ و رێگەپێنەدراودا گرت.

 

هەر ئەمڕۆ درمانخانەی (سەن لایف) بەهۆی فڕۆشتنی دەرمانی قاچاخ و رێگەپێنەدراو داخرا.

 

له چالاکیی ئەمڕۆشدا، لێژنەکه کۆگایەکی دەرمانی داخست که کۆمەڵێک دەرمانی قاچاخ و رێگەپێنەدراوی تێدابوو.