بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

بەوێنه؛ له قەزای خەبات له کۆی ٤٥ شوێن، ٣٦ شوێن داخران

رۆژی دووشەممه(١٥/٤/٢٠١٩) بەپێی زانیاریی پێشوەخته، به هاوکاری و هەماهەنگیی قایمقامیەتی قەزای خەبات، لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان کە پێکھاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستن و بە ھاوکاریی پۆلیسی شارەوانی ھەولێر، نۆڕینگه و دەرمانخانەکانی ئەم قەزایه بەسەر کرانەوه.


 

له هەڵمەتەدا سەردانی ٤٥شوێن و ٣٦ شوێن بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی قاچاخ و بێ‌مۆڵەت داخران.

 

هەروەها هەموو دەرمانه قاچاخ و بێ‌مۆڵەتەکان دەستیان بەسەردا گیرا.