رۆژی شەممه(٤/٥/٢٠١٩) لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان کە پێکھاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستن و بە ھاوکاریی پۆلیسی شارەوانی ھەولێر، ٩ نۆڕینگه له شاری هەولێر بەسەر کرانەوه.
بەهۆی پابەند نەبوون به یاسا فرۆشتنی دەرمانی قاچاخ و رێگەپێنەدراو هەر ٩ نۆڕینگەکه داخران.
هەروەها له ماڵی خاوەنی یەکێک له نۆڕینگەکان که سێ خانوو بوو، دەست بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی قاچاخدا گیرا.
لە ئەم هەڵمەته، هەموو دەرمانەکان دەستیان بەسەردا گیرا و ٢کەسیش رادەستی یاسا کران.