بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی(KMCA) رایدەگەیەنێت: بەپێی راپۆرتی تاقیگەی KMCA و له ئەنجامی دووباره هەڵسەنگاندنی تاقیگەیی بۆ ئەو نموونانەی له نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا وەرگیرابوو،...
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی(KMCA) رایدەگەیەنێت: بەپێی راپۆرتی تاقیگەی KMCA و له ئەنجامی دووباره هەڵسەنگاندنی تاقیگەیی بۆ ئەو نموونانەی له نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا وەرگیرابوو، دەرکەوت که کرێمی "NOBURN 1% CREAM" دەقاودەقی خاسییەتەکانی نییه و له پشکنینی Description دەرنەچووه، لەبەر ئەوەی گۆڕانکاریی فیزیاوی لەسەر ماددەکه روویداوه که بۆته هۆی ئەنجامنەدانی کاری راستەقینەی خۆی و بەکارهێنانی بۆ نەخۆش هیچ سوودێکی نییه.
لەبەر ئەم هۆکاره مامەڵه کردن بەو کرێمه رادەگیرێت.