د. بەناز تەیفوور جەلیل، دەرمانسازی پسپۆڕ له بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان(KMCA) و توێژەر له زانکۆی لەندەن-بریتانیا، یەکێک له توێژینەوەکانی له بواری کوالیتی کۆنتڕۆڵدا، خەڵاتی باشترین توێژینەوەی زانسته پزیشکیه بنەڕەتیەکانی بۆ ساڵی٢٠١٦ لەسەر ئاستی ئەوروپا بەدەست هێنا....
د. بەناز تەیفوور جەلیل، دەرمانسازی پسپۆڕ له بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان(KMCA) و توێژەر له زانکۆی لەندەن-بریتانیا، یەکێک له توێژینەوەکانی له بواری کوالیتی کۆنتڕۆڵدا، خەڵاتی باشترین توێژینەوەی زانسته پزیشکیه بنەڕەتیەکانی بۆ ساڵی٢٠١٦ لەسەر ئاستی ئەوروپا بەدەست هێنا.
ئەم توێژینەوەیه بەشێکه له زنجیره توێژینەوەکانی د. بەناز لەسەر کوالیتی و سەلامەتیی دەرمان و دەرمانی گیایی له هەرێمی کوردستان که به شێوەی خۆبەخش ئەنجامی داوه.
وەک بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان دەستخۆشی له د. بەناز تەیفوور دەکەین بۆ ئەو ماندووبوون و سەرکەوتنەی بەدەستی هێناوه.