بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

بانگەوازی گشتی کەمکردنەوەی نهێنی بۆ دروست کردنی Data base

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گشت کۆمپانیاکانی تایبەتمەند ئاگادار دەکاتەوه بۆ بەشداری کردن له تەندەری دروست کردنی Data base بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان و پێداویستی پزیشکی(KMCA)....


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گشت کۆمپانیاکانی تایبەتمەند ئاگادار دەکاتەوه بۆ بەشداری کردن له تەندەری دروست کردنی Data base بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان و پێداویستی پزیشکی(KMCA).


 


وەزارەتی تەندروستی/بەڕێوەبەرایەتی گرێبەسته گشتیەکان، بانگەوازی گشتی کەمکردنەوەی نهێنی رادەگەیەنێت بۆ "دروست کردن و بەکارخستن و سازدانەوەی سیستەمی پێگەی زانیارییەکان(Data base) بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان و پێداویستی پزیشکی(KMCA) له هەولێر".


 


هەر کۆمپانیایەکی تایبەتمەند له بواری ئاماژەپێکراو له سەرەوه ئارەزووی بەشداربوونی هەیه له کەمگری، سەردانی دیوانی وەزارەتی تەندروستی بکات بۆ کڕینی تەندەر به نرخی ١٠٠٠٠٠(سەدهەزار)دینار، که ئەم بڕه پارەیە نادرێتەوه.


 


دواکات بۆ وەرگرتنی تەندەر، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممه(5/7/2017) رادەستی سکرتێری لیژنەی کردنەوەی تەندرەکان بکرێت.


 


تێبینی: کرێی راگەیاندن دەکەوێته ئەستۆی ئەو کۆمپانیایەی کارەکەی پێ‌دەسپێردرێت