بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

روونکردنەوەیەک لەسەر دەرمانی Heptadine

دوای دروستبوونی گومان لەسەر دەرمانی (Heptadine syrup) بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆمەڵێک وێنەی دەرمانەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە تێیدا وا دەرکەوتووه دەرمانەکە ئێکسپایەرە و بەرواری نوێشی لەسەر دراوە...


دوای دروستبوونی گومان لەسەر دەرمانی (Heptadine syrup) بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆمەڵێک وێنەی دەرمانەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە تێیدا وا دەرکەوتووه دەرمانەکە ئێکسپایەرە و بەرواری نوێشی لەسەر دراوە و لە هەمانکاتیشدا ستیکەری بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی لەسەرە، بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان و ئامێر و پێداویستی پزیشکی وەک ئەرکی زانستی و پیشەیی و ئەخلاقی خۆی بەدواداچونی وردی لەسەر دەرمانەکە دەستپێکرد و گەیشتە ئەو ئەنجامەی کەوا دەرمانەکە لە رووی یاسایی و زانستیەوە هیچ کێشەی نیە و هاوڵاتیان دەتوانن بەبێ ترس بەکاری بهێنن.

 

بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان وڵامی کۆمەڵێک گومان لەسەر دەرمانەکە بە رێگەی لۆجیکی و زانستی دەداتەوە:


١- دەرمانەکە (Heptadine syrup) تەنها ڕووکەشی کارتۆنەکەی بڵاوکراوەتەوە بەڵام شوشەی ناو کارتۆنەکەی بڵاو نەکراوەتەوە، چونکە شوشەی ناو کارتۆنەکە ژمارەی تایبەتی دەرمانەکە (Batch number) و بەرواری بەسەرچوونی هیچ کێشەی نیە(S 209, 2016_2019).

 

 

٢- دوای لێکۆڵینەوەی ورد بۆ ئەو دوو بەروارەی لەسەر ڕووکەشی کارتۆنەکە هەیە دەرکەوت که تەنها هەڵەی چاپ بووە لە چەند پاکەتێک لە کارگەی دروستکردنی دەرمانەکە، بەڵام دەرمانی ناو شوشەکە کە (heptadine)ـە لە رووی زانستیەوە تەواوە و لە بەشی پشکنینی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرچووە. ئەمەش وێنەی دەرچوونی پشکنینەکه:

 

٣- ئەگەر بەتەواوی سەیری وێنەکان بکرێت بەرواری ئێکسپایەرەکە بە ستیکەری کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان نەشاردراوەتەوە.


 


 


٤- دەرمانەکە ڕێگە پێدانی یاسایی و زانستی و هەڵسەنگاندنی لە بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان هەیە و کۆمپانیای خاوەندار دەتوانێت هاوردەی بکات و بیفرۆشێت.

 

 

٥- چەندین ساڵە و بە ئێستاشەوە ئەو دەرمانە بۆ ماوەیەکی درێژە بەکاردێت بێ ئەوەی هیچ کێشەی تەندروستی هەبێت بگرە هاوڵاتی (مناڵان) و نەخۆش سوودی تەندروستی زۆریان لێوەرگرتووە و هیچ کاریگەرییەکی لاوەکیی تۆمار نەکراوه.

 

٦- ئەو ژماره و بەروارەی به کاڵی لەسەر پاکەتەکه دەرچووه و وا دیار کەوتووه که رەش کراوەتەوه، پێشتر لەلایەن کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان پشکنینی بۆ کراوه و له پشکنین دەرچووه و له کاتی خۆشی تەواو بووه. ئەمەش بەڵگەی دەرچوونی دەرمانه کۆنەکه:

 

 

بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و ئامێر و پێداویستی پزیشکی هاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە کە دەرمانەکە هیچ کێشەی نیە وە هەمیشە لە هەوڵی پاراستنی ئاسایشی دەرمانن بەمەبەستی پاراستنی تەندروستیان.

 

هەروەها سوپاسی هەستی بەرپرسیارەتیی هاوڵاتیان دەکەین و هیوادارین لەسەر ئەم هەڵوێستەیان بەردەوام و له ئەگەری بوونی هەر گومانێک، بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان ئاگادار بکەنەوه.