بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

کۆمپانیاکانی پێداویستی پزیشکی


تۆمارکردن لە ڕێگای کۆمپانیایەکی هاوردەکردنی دەرمان یان کۆمپانیای هاوردەکردنی ئامێر و پێداویستی پزیشکی دەبێت کە تۆمارکراوبێت لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان وە یان لە ڕێگای نوێنەرایەتى کۆمپانیاى بەرهەمهێن.

بەڵگەنامەى پێویست:

1. داواکارى تۆمارکردن پێشکەش بکرێت بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کە تیایدا ژمارە و ڕێکەوتى نووسراوەکە دیارى کرابێت.
2. لیستى هەژمارکردنى بەڵگەنامە پێشکەشکراوەکان (Index list).
3. فۆرمى تۆمارکردن (Form B) پڕبکرێتەوە و مۆر و واژۆ کرابێت لەلایەن کەسى لێپرسراو لە کارگەى بەرهەمهێنەر و پەسەندکراوبێت لەلایەن دەزگای پەیوەندیدار.
4. تازەترین بڕوانامەى دڵنیابوونى جۆرى (Quality assurance) وەک (GMP) یان (ISO) یان هاوشێوەیان بە زمانى ئینگلیزى, پەسەند بکرێت لەلایەن دەزگاى پەیوەندیدار و وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخانەی عێراق یان نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەو ووڵاتە.
5. بڕوانامەى تۆمارکردنى کارگەى بەرهەمهێنەر لە ووڵاتى بەرهەمهێنەر بە فەرمى و بە زمانى ئینگلیزى پەسەند بکرێت لەلایەن دەزگای پەیوەندیدار و وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخانەی عێراق یان نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەو ووڵاتە.
6. کاتالۆگ یان لیستى بەرهەمەکانى کۆمپانیاکە بە شێوەیەکى گشتى.
7. نووسراوى دەسەڵاتپێدراو (کتاب التخویل) لە کۆمپانیاى بەرهەمهێنەر بۆ داواکار بۆ تۆمارکردن لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان پەسەندکرابێت لەلایەن ژووری بازرگانی و وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخانەی عێراق یان نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەو ووڵاتە.
8. نووسراوى پشتگیرى یان وێنەێک لە ناسنامەى سەندیکا بۆ داواکار.
9. رسوومى تۆمارکردنى کارگە.