رۆژی دووشەممه(١٥/٤/٢٠١٩) بەپێی زانیاریی پێشوەخته، به هاوکاری و هەماهەنگیی قایمقامیەتی قەزای خەبات، لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان کە پێکھاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستن و بە ھاوکاریی پۆلیسی شارەوانی ھەولێر، نۆڕینگه و دەرمانخانەکانی ئەم قەزایه بەسەر کرانەوه.