بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

کۆمەڵێک دەرمانی گیایی نایاسایی دەستی بەسەردا گیرا

لە درێژەی کار و چالاکیەکانی بەشی چاودێری بازاڕی له بەڕێوبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆڵ لە هەولێر، دەست بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی گیاییدا گیرا که له دوکانەکانی دەرمان گیایی دەفرۆشترێن.


ئەو ماددانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بە ڕێی نایاسایی و نازانستی هاوردەی وڵات کراون و هیچ جۆرە پشکنینێکیان له KMCA بۆ نەکراوە، ئەو ماددە گیاییانه رێژەیەکی زۆری ماددەی قورسیان تێدایه کە زیانێکی زۆری بۆ تەندرووستی هەیە.

 

بەڕێوبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمان هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە خۆیان بەدووربگرن لە کڕینی دەرمان و ماددەی گیایی لەو شوێنانەی نایاسایین و هیچ مۆڵەتێکیان نیە.

 

هەروەها دووباره جەخت دەکەینەوه هاوڵاتیان هیچ جۆره دەرمان یان دەرمانێکی گیایی نەکڕن که ستیکەر(لەزگەی) کوالیتی کۆنتڕۆڵیان لەسەر نەبێت و بەو ریکلام و پڕۆپاگەندانه هەڵنەخەڵەتێن که بۆ دەرمانی گیایی نایاسایی دەکرێن.