بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان سەبارەت به تۆماری سەرەتایی دەرمان کۆمپانیاکان ئاگادار دەکاتەوه

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی(KMCA)، بۆ ئاسانکاریی له تۆماری سەرەتایی دەرمان، گشتاندنێکی نوێ ئاراستەی کۆمپانیاکان دەکات.


به مەبەستی ئاسانکردنی پرۆسەی تۆمارکردنی سەرەتایی دەرمان KMCA ئاگاداری هەموو کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی دەرمان دەکاتەوه، بۆ تۆمارکردنی سەرەتایی ئەو دەرمانانەی له وەزارەتی تەندروستیی عێراقی فیدڕاڵ تۆمارنەکراون، لەمەودوا دۆسیەی تۆمارکردنی دەرمان به گوێرەی لیستی هاوپێچ پێشکەش بکرێت بۆ تۆمارکردنی سەرەتایی.

 

هەروەها ئاگاداری کۆمپانیاکانی دەرمان دەکرێت کەوا فۆڕمی نوێی تۆماری دەرمان له ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان هەیه.

 

بۆ وەرگرتنی فۆڕمەکه کلیک لێره بکه.