بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

داوا له هاوڵاتیان و دەرمانخانه و کۆمپانیاکان دەکەین ئاگاداری ئەم جۆره حەبه بن

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی(KMCA) سەبارەت به جۆرێکی حەبی EXFORGE هۆشداری به هاوڵاتیان و دەرمانخانه و کۆمپانیاکانی دەرمان دەدات.


بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی ئاگادارتان دەکاتەوه کەوا جۆرێکی ساختەی حەبی "EXFORGE"ی کۆمپانیای "NOVARTIS" له بازاڕەکانی هەرێم و عێراق پەیدابوو بەم زانیاریانه: EXP: 07 – 2018 و LOT: BO249 و MFD: 0615

 

داواکارین له هاوڵاتیان خۆیان له بەکارهێنانی ئەم جۆره حەبه بپارێزن و داواش له کۆمپانیا و دەرمانخانەکان دەکەن مامەڵی پێوه نەکەن. جارێکی دیکەش جەخت دەکەینەوه کەوا پشت به دەرمانی به ستیکەر ببەستن.

 

له کاتی بەرچاوکەوتنی ئەم حەبه بە زانیاریی ئاماژه پێکراو، تکایه ئاگادارمان بکەنەوه بۆ ئەوەی بتوانین رێکاری یاسایی بگرینەبەر.

 

ئامانجی لەپێشینەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، تەندروستیی هاوڵاتیانه.