بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

دوای ٦٠ساڵ دەرمانێکی دژه مەلاریا مۆڵەتی پێدرا

دەرمانێکی دژه مەلاریا که به شێوەی حەبه، دوای ٦٠ساڵ مۆڵەتی پێدرا و له ئەمەریکا بەرهەم دەهێندرێت.


دەرمانێکی دژه مەلاریا که به شێوەی حەبه، دوای ٦٠ساڵ مۆڵەتی پێدرا و له ئەمەریکا بەرهەم دەهێندرێت.

 

ئەم دەرمانه به تایبەت بۆ ئەوکاته بەکار دێت که ڤایرۆسەکه دوای ماوەیەک به نهێنی لەناو جەستەدا دایه ئاشکرا دەبێت. ئەم کێشەیه بووەته هۆی ئەوەی ساڵانه زیاتر له ٨ملیۆن کەس له جیهان تووشی مەلاریا ببن.

 

پسپۆڕانی دەرمانه نوێیەکه که ناوی "تافێنۆکوین"(Tafenoquine)ـه، به دەستکەوتێکی گرینگی دەزانن.

 

ئێستا بەرپرسانی تەندروستیی هەر وڵاتێک که بیهەوێت ئەم دەرمانه بەکار بێنێت، دەبێت له بەسوودبوونی ئەم دەرمانه بکۆڵنەوه.

 

مەلاریای گەڕاوه – که هۆکارەکەی مشەخۆر(Parasite)ی پاسمۆدیۆم ڤیڤاکس‌ـه – بەربڵاوترین جۆری مەلاریا له دەرەوەی ئەو ناوچەیه که به باشووری بیابانی ئەفریقا ناسراوه.

 

ئەمه به تایبەت بۆ منداڵان زۆر گرینگه که جەستەیان بێ‌هێزتره و کاریگەریی خراپی لەسەر خوێندیان دەبێت.

 

جگه لەوه، کاتێکی مشەخۆرەکه بەخەبەر دێت، ئەم کەسانه دەبنه سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی مەلاریا، چونکه به پێوەدانی مێشوولەکه، بۆ کەسانی دیکەی دەگوازێتەوه.

 

ئێستا رێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا(FDA) تافێنۆکوینی پەسەند کردووه، ئەو دەرمانەی دەتوانێت مشەخۆری هۆکاری ئەم نەخۆشییه له حەشارگەکەی لەناو جگەر دەربکات و پێش به تووش‌بوونەوەی دووباره بەم نەخۆشییه بگرێت.

 

 

دەتواندرێت ئەم دەرمانه لەگەڵ دەرمانەکانی دیکەی دژه هەوی خێرا، بەکار بهێندرێت.

 

ئێستا دەرمانێکی دیکه به ناوی "پریماکوین" هەیه که ڤایرۆسی مەلاریا له حەشارگەکەی لەناو جگەر دەردەکات، بەڵام به پێچەوانەی دەرمانه نوێیەکه که به یەک کۆرس کار دەکات، پریماکوین دەبێت بۆ ماوەی ٢هەفته بەکار بهێندرێت.

 

ئەم نیگەرانییه لەناو پسپۆڕان هەبوو که زۆربەی نەخۆشەکان دوای چەند رۆژ له بەکارهێنانی پریماکوین هەستیان به چاک بوونەوه دەکرد و وازیان له دەرمانەکه دەهێنا و ئەمەش دەبووه هۆی دووباره سەرهەڵدانەوەی ئەم مشەخۆره.

 

رێکخراوی FDA هۆشداریشی داوه که دەرمانه نوێیەکه دەتوانێت کاریگەریی لاوەکیی جددیی هەبێت. لەوانه ئەو کەسانەی کێشەیەکی "ئەنزیم"یان هەیه به ناوی "G 6 P D" نابێت ئەم دەرمانه بەکار بێنن چونکه کەم‌خوێنیی توند بەدوای خۆیدا دێنێت.

 

پرۆفیسۆر "ریک پڕایس" له زانکۆی ئۆکسفۆرد دەڵێت: "توانای دەردانی مشەخۆر له جگەر به یەک تاکه کۆرسی تافێنۆکوین دەستکەوتێکی گەورەیه و به رای من یەکێک له گرینگترین پێشکەوتنەکانی دەرمانی مەلاریا له ٦٠ساڵی رابردووه."

 

BBC