بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵ جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی سەبارەت به ئەم دوو دەرمانه ساختەیه، لایەنه پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکاتەوه.
پاڵپشت به هەردوو نووسراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق به
ژمارەکانی (٢٩٩٧٢) و (٤٦٠٤٤) له هەردوو رێکەوتی (٣/٦/٢٠١٨) و (٨/٨/٢٠١٨)، ئاگاداری
گشت لایەنه پەیوەندیدارەکان دەکەینەوه که ئەو دوو دەرمانە گشت تایبەتمەندییەکانی
له خوارەوه دیاری کراون، دەرمانی ساختەن و هیچ کاریگەرییەکی چارەسەریی نییه بۆ
نەخۆش.
تیمەکانی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان، چاودێری
وردی بازاڕەکانی هەرێم دەکەن و له ئەگەری هەبوونی هەر یەکێک لەم دەرمانه ساختانه،
رێکاری پێویست دەگیرێتەبەر، هەروەها هەر هاوڵاتیەک یان ستافی تەندروستی ئەم
دەرمانانەی بینی، دەتوانێت ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکاتەوه.
Batch number
|
کۆمپانیای
بەرهەمهێنەر
|
ناوی دەرمان
|
3KT9A
|
Sanofi
|
Daonil (Glibenclamide 5mg Tab.)
|
١
|
KX95408
|
Novo nordisk
|
Norditropin (SimpliXx)
|
٢
|