بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

ژماره باچێکی دیکەی Plavix ی ساخته دەستی بەسەردا گیرا

لە درێژەی کار و چالاکیەکانی بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بۆ بەرەنگار بوونەوەی دەرمانی ساخته و کوالیتی خراپ، بەشی چاودێری بازار دەستی بەسەر دەرمانی Plavix بە ژمارەی باچ (batch no: 6A541)دا گرت.


دوای ئەوەی ئەم دەرمانه(Plavix) چەند نمونەیەکی بۆ بەشی تاقیگەی بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان نێردراو لە ئەنجامدا پشکنینەکان دەریانخست کە وا دەرمانی ناوبراو ساختەیه.

 

ئەمە لەکاتێکدایە بەشی چاودێری بازاڕی بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان پێشتر دەستی بەسەر دەرمانی plavix ی تەزویر بە ژمارەی باچ ( Batch no: 5A635) دا گرتبوو.

 

بەڕێوبەرایەتیەکەمان داوا لەسەرجەم کۆگاکانی دەرمان و دەرمانخانەکان دەکات هاوکارمان بن و به هیچ شێوەیەک مامەڵه به ئەم  دەرمانەوه نەکەن، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەکرێنەوە.

 

ھەروەھا ھاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کەوا دەرمانی Plavix بە ژمارەی باچ ( Batch no: 6A541) لە بازاڕ نەکڕن و تەنھا ئەو دەرمانانە بکڕن کە ستیکەری کوالیتی کۆنتڕۆڵی لەسەرە. هەروەها له کاتی بینینی ئەم دەرمانه بەم ژماره باچه له هەر شوێنێک، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئاگادار بکەنەوه.