لە درێژەی کار و چالاکیەکانی بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بۆ بەرەنگار بوونەوەی دەرمانی ساختە و کوالیتی خراپ، بەشی چاودێری بازار دەستی بەسەر دوو ژماره باچی حەبی ساختەی Amaryl بە ژمارەی باچەکانی "E857" و "1E515" دا گرت.
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری
دەرمان بۆ بەرەنگار بوونەوەی دەرمانی ساختە و کوالیتی خراپ، بەشی چاودێری بازار دەستی
بەسەر دوو ژماره باچی حەبی ساختەی Amaryl بە ژمارەی باچەکانی "E857" و "1E515" دا گرت.
دوای ئەوەی ئەم حەبانە(Amaryl)
چەند نمونەیەکی بۆ بەشی تاقیگەی بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان نێردرا، لە ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوت
کە ئەم دەرمانانه ساختەیە.
بەڕێوبەرایەتیەکەمان داوا لەسەرجەم کۆگاکانی دەرمان و دەرمانخانەکان
دەکات بە ھیچ شێوەیەک مامەڵە بە ئەم حەبانەوه
نەکەن، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەبنەوە.
ھەروەھا ھاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کەوا حەبی
Amaryl بە ژمارە باچەکانی "E857" و "1E515" لە بازاڕ نەکڕن و تەنھا ئەو دەرمانانە بکڕن
کە ستیکەری کوالیتی کۆنتڕۆڵی لەسەرە. ھەروەھا لە کاتی بینینی ئەم دەرمانە بەم ژمارە
باچە لە ھەر شوێنێک، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئاگادار بکەنەوە.