بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

ئاگاداری حەبی Amaryl M بە ئەم ژماره باچه بن

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵ جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی سەبارەت بە ژماره باچێکی ساختەی حەبی Amaryl M، لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکاتەوە.


بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵ جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی سەبارەت بە ژماره باچێکی ساختەی حەبی Amaryl M، لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکاتەوە.

 

 

پاڵپشت بە نووسراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ژمارەی (٤٨٥٤٦) و لە رێککەوتی (١٦/٨/٢٠١٨)، ئاگاداری گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەینەوە حەبی Amaryl M tab 2/500mg(Glimepiride 2mg + metformin 500mg)، به ژماره باچی ACFR016 ساختەیه و ھیچ کاریگەرییەکی چارەسەریی بۆ نەخۆش نییە.

 

تیمەکانی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان، چاودێری وردی بازاڕەکانی ھەرێم دەکەن و لە ئەگەری ھەبوونی ھەر دەرمانێکی ساختە، رێکاری پێویست دەگیرێتەبەر، ھەروەھا ھەر ھاوڵاتیەک یان ستافی تەندروستی ئەم دەرمانانەی بینی، دەتوانێت ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکاتەوە.