بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵکردنی ھێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێرو پێداویستی پزیشکی دڵنیایی تەواو دەداتە ھاوڵاتیان، بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی بازاڕی دەرمان و دەست بەسەرداگرتنی دەرمانی نایاسایی لە ھەموو کوردستان.

بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵکردنی ھێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێرو پێداویستی پزیشکی لە ماوەی ڕابردوودا بە شەونخوونی و ماندوونەناسی ڕووبەڕووی دەرمانی نایاسایی بووەتەوە و بەردەوامیش دەبێت لە ھەوڵەکانی تاوەکوو باشترین و بەرزترین کوالیتی دەرمان پێشکەشی هاوڵاتیان بکرێت.
ھاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان، داوتان لێدەکەین ئێوەش ھەماھەنگ و ھاوکاری تیمەکانی ئێمە بن و لە ھەرشوێنێک دەرمانی نایاساییتان بینی، تیمەکەمانی لێ ئاگادار بکەنەوە و لە دەرمانخانەکانیش تەنھا دەرمانی یاسایی بکڕن.
ھۆشداریش دەدەینە ھەموو دەرمانخانەکان و کۆگاکانی دەرمان و پێیان ڕادەگەیەنین کە تەعامولی ئێمە وەک کوالیتی کۆنتڕۆڵ تەنھا لەگەڵ دەرمانی یاساییه بۆیه داواتان لیدەکەین ھەر دەرمانێکی نایاسایی لە دەرمانخانە و کۆگاکانتان دا ھەبێت رادەستی کوالیتی کۆنتڕۆڵی بکەن، ئەگەرنا دەستیان بەسەردا دەگیرێت و سزای یاسایی بەدوادا دەبێت.