ستیکەری دەرمان کە بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA ) بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کوالێتی دەرمان لەسەر ڕووی پاکەتی ھەموو دەرمانێکی پشکێنراوی دەدات، ساخته ناکرێت.
ستیکەری دەرمان کە بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA ) بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کوالێتی دەرمان لەسەر ڕووی پاکەتی ھەموو دەرمانێکی پشکێنراوی دەدات، ساخته ناکرێت.
بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان توانیویەتی پێش بە حاڵەتێکی نەخوازراوی لەم شێوە بگرێت بەمەبەستی پاراستنی کوالێتی دەرمان و ڕێگریکردن لە ھەر جۆرە پێشێلکاری و ساختەیەکی ڕێکخراو کە بۆ ستیکەری سەر دەرمانەکانی بکرێت.
ستیکەری سەر ئەو دەرمانانەی کە لە بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان پشکنینیان بۆ دەکرێت ھەرگیز تەزویر ناکرێت, چونکە:
١- رووی ستیکەرەکە بە توندی بە رووی پاکێتی دەرمانەوە دەنووسێت، ئەوەش وادەکات لێکردنەوەی ستیکەرەکە ئەستەم بێت.
٢- بوونی دوو بڕینی شێوە پیتی S لەسەر ستیکەری کوالێتی کۆنتڕۆڵ کە بەھیچ جۆرێک ساخته ناکرێت.
٣-ھەر ستیکەرێک بۆ یەک دەرمانە کە سەیرکردنی لەڕێی تیشکی "X_ray" ئیمزای وەزیری تەندروستی و لۆگۆی KMCA و ئاڵای کوردستانی لەسەرە، بەھیچ جۆرێک ستیکەری ساخته ئەوەی لەسەر چاپ ناکرێت چونکە چاپکردنی ستیکەرەکە زۆر تایبەتە.
٤- ستیکەری ھەر دەرمانێک بارکۆدی تایبەت بەخۆی ھەیە کە ژمارەی ڕێگەپێدانی دەرمانەکە و کاتی بەسەرچوون و ژمارەی باچی لەسەرە، ئەمەش وادەکات ھەر حاڵەتێکی تەزویر بەئاسانی ئاشکرا بکات.