پسپۆڕانی دەرمانسازی توانیویانه ئەنتیبایۆتیکێکی نوێ دروست بکەن که وەک چیرۆکی ئەفسانەی ئەسپی ترۆی، باکتریاکان هەڵدەخەڵەتێنێت بۆ ئەوەی رێگەی چوونەوه ناوەوەی پێبدەن و دواتر لەناویان دەبات.
پسپۆڕانی دەرمانسازی توانیویانه ئانتیبایۆتیکێکی نوێ دروست بکەن که وەک چیرۆکی ئەفسانەی ئەسپی ترۆی، باکتریاکان هەڵدەخەڵەتێنێت بۆ ئەوەی رێگەی چوونەوه ناوەوەی پێبدەن و دواتر لەناویان دەبات.
زانایان دەڵێن، تاقیکردنەوه سەرەتاییەکان لەسەر ئەم ئانتیبایۆتیکه، زۆر هیوابەخشه.
ئەم دەرمانه بەرهەمی کۆمپانیای دەرمانسازیی "شیۆنگی"یه و تاکو ئێشتا لەسەر ٤٤٨کەس تاقیکراوەتەوه و بەپێی ئەنجامەکان دەریخستووه که ئەوانەی هەوکردنی میز و گورچیلەیان هەیه، هەمان کاریگەریی چارەسەریی ئانتیبایۆتیکەکانی ئێستای هەیه.
پسپۆڕان دەڵێن، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هیوابەخشن.
دکتۆر "سیمۆن پۆرتسمۆس" که سەرۆکایەتیی ئەم لێکۆڵینەوەی له ئەستۆیه، دەڵێت: "له کاتی هەوکردنی توند، کاردانەوەی سیستەمی بەرگریی جەستەی ئێمه، به گشتی بەو شێوەیەیه که ژینگەیەکی کەمئاسن له جەسته دروست دەکات. له وڵامی ئەم بارودۆخه، باکتریاکان دەست به مژینی ئاسن دەکەن."
لە ئەم کاتەدایه که ئەنتیبایۆتیکه نوێیەکه که ناوی "Cefiderocol"، خۆی به گەردەکانی ئاسنەوه دەنووسێنێت و باکتریاکانیش له هەڵەیەکی گەورەدا، رێگەی پێدەدەن بچێته ناویانەوه.
بەرگریی بەکتریکان بۆ ئەنتیبایۆتیکەکانی ئێستا بووەته ئاستەنگێکی گەوره، بەڵام دۆزینەوەی ئەم ئەنتیبایۆتیکه(Cefiderocol) گرینگییەکی زۆری دەبێت بۆ لەناو بردنی ئەم باکتریایانه:(Pseudomonas aeruginosa, Acinetobacter baumannii, carbapenem-resistant strains) و پێشخستنی چارەسەری پزیشکی.
به گوتەی دکتۆر پۆرتسمۆس Cefiderocol ئەنتیبایۆتیکێکی "جێگەی دڵنیایی و خۆڕاگره".
لێکۆڵینەوەکان سەبارەت به ئەنتیبایۆتیکه نوێ و سەرکەوتووەکان زۆر دەگمەنه، چوونکه لەو ساڵانەی دواییدا، بەکتریاکان بەرانبەر ئەنتیبایۆتیکه باوەکان، بەرگرییان بەهێز بووه، چارەسەریشیان ئەستەم کردووه.
لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت به بەهێزبوونی بەکتریاکان پێشبینیی کردووه، بەمجۆرەی ئێستا، تاکو ساڵی ٢٠٥٠ ساڵانه ١٠ ملیۆن کەس بەهۆی نەخۆشییەکانی باکتریاییه بەهێزەکان، گیان خۆیان لەدەست دەدەن.
ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیه له گۆڤاری زانستیی "لەنسێت"(Lancet) بڵاو کراوەتەوه.
BBC