نەخۆشی شەکرە چیی؟
• نەخۆشیەکی درێژخایەنی هۆرمۆنی _ زیندەکرداریە کە رێژەی شەکری خوێن بەرز دەبێتەوە.
نەخۆشی شەکرە چیی؟
- هێرشی بەرگری لەش و دژەتەنەکان بۆ سەر بێتا خانەکانی پەنکریاس و تێکشکاندنیان ئەمەش دەبێتە هۆی کەمی دەردانی ئەنسۆلین و بەرزبوونەوەی رێژەی شەکری خوێن.
نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە:
- زۆر میزکردن.
- زۆر تینوو بوون.
- برسیبوون.
- هەستکردن بە ماندوێتی و شەکەتی.
- لێڵ بینین.
- دابەزینی کێشی لەش.
- دەزوولەکردنی پێشت و سڕبوون و ئازار.
- درەنگ کەوتنی چاکبوونەوەی برین.
پشکنینە تاقیگەیەکان بۆ نەخۆشی شەکرە:
- وەرگرتنی ئەنجامی HbA1C : ئەگەر لە ٦.٥ % زیاتر بوو نەخۆش پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەرە.
- وەرگرتنی ئەنجامی پشکنینی شەکری خوێن (لەکاتی برسێتی): دەبێت لە نێوان : ١٠٠ – ١٢٠ مگم\دەسی لتر.
- کۆمەڵێک پشنینی تریش دەکرێت.
چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە جۆری یەک:
- وەرگرتنی ئەنسۆلین.
- ژەمی دەرمان و جۆری ئەنسۆلین و چۆنیەتی بەکارهێنان پزیشکی تایبەتمەند دیاریدەکات.
جۆرەکان ئەسۆلین:
جۆری ئەنسۆلین
|
ناوی براند
|
کاتی دەستکردن بە ئیشکردن
|
کاتی گەیشتن بە بەرزترین ئاستی ئیشکردن
|
ماوەی ئیشکردن لە ناو لەش
|
خێرا ئیشکەر
|
هیمالۆگ. Humalog
نۆڤۆلۆگ.Novalog
|
١٠ – ٣٠ خولەک.
|
٣٠ خولەک – ٣ کاتژمێر.
|
٣ – ٥ کاتژمێر
|
ماوە کورت
|
رێکرخراو یان روون. (R) Regular
|
٣٠ – ٦٠ خولەک.
|
٢ – ٥ کاتژمێر.
|
سەروو ١٢ کاتژمێر
|
ماوە مامناوەند
|
NPH (N) ئایزۆفان
|
١،٥ – ٤ کاتژمێر
|
٤ – ١٢ کاتژمێر.
|
نزیک ٢٤ کاتژمێر
|
ماوە درێژ
|
لانتەس. Lantus
دێتێمیر.Levemir
|
٠،٨ – ٤ کاتژمێر
|
هاوسەنگە.
|
سەروو ٢٤ کاتژمێر
|
چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەنسۆلین:
- وەرگرتنی ئەنسۆلین (دەرزی قەڵەم) یان بە سرنجی تایبەتی ژێر پێست پزیشک بە گوێرەی جۆری ئەنسۆلین دیاریدەکات.
- نابێت بێ پرسی پزیشکی تایبەتمەند ژەمی ئەنسۆلین زیادبکرێ.
- دەبێت بەگوێرەی رێنمایی پزیشکی تایبەتمەند ژەمی ئەنسۆلین بگۆڕدرێ و بەکاربهێندرێت.
- پێویستە شوێنی دەرزی لێدانەکە لە هەمان شوێن بگۆردرێت جار دوای جار تاوەکوو مەترسی پووکانەوەی شانە چەوریاکەنی ژێرپێست روونەدات.
- بێ پرسی پزیشک دەرزی ئەنسۆلینی خوێنهێنەر یان دەرزی ئەنسۆلینی ژێرپێست لەگەل هیچ جۆرێک ئەنسۆلین تێکەل مەکە.
- لێدانی ئەنسۆلین بە رێگەی خوێنهێنەر دەبێت راستەوخۆ لەژێر چاودێری پزیشکی تایبەتمەندا بکرێت.
- نابێت هەمان قەلەمی ئەنسۆلین لە نێوان دووکەس بەشداری پێبکرێت و بەکاربهێندرێت تەنانەت ئەگەر دەرزیەکەشی گۆڕابوو.
- گۆڕینی (بڕ و ژەم و جۆر و رێگای بەکارهێنان و کارگەی دروستکەر)ی ئەنسۆلین دەبێتە هۆی بەرزبوونەوە یان نزمبوونەوەی شەکری خوێن بۆیە بە وریایەوە و چاودێری کردنی شەکری خوێن، ژەمی دەرمانەکە دەستکاری بکە.
- لەبەرئەوەی ئەنسۆلین رێژەی پۆتاسیۆم کەمدەکاتەوە بۆیە بە وریایی و چاودێری رێژەی پۆتاسیۆمی خوێنەوە بەکاری بهێنە کاتێک لەگەڵ ئەو دەرمانانە دەدرێت کە رێژەی پۆتاسیۆم کەمدەکەنەوە.
- ئەنسۆلین ئەبێت بپارێزرێت لە پلەی گەرمی ٢-٨ پلەی سەدی.
چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە جۆری دوو:
- پارێزکردن لە خۆراکی شیرین و چەور.
- وەرزشکردن.
- وەرگرتنی دەرمان.
دەرمانەکانی چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە جۆری دوو:
- میتفۆرمین (Metformin).
- گلیمیپراید (Glimipride).
- گلیبێنکڵاماید (Glibenclamide).
- گلیکڵازاید (Gliclazide).
- سیتاگڵیپتین (Sitagliptin).
- ساکساگڵیپتین (Saxagliptin).
- ئەنسۆلین (Insulin).
کۆمەڵێک یەکگرتنی دەرمانەکانی چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە:
ناوی دەرمان
|
ناوی براند
|
میتفۆرمین + گلیمیپراید.
(Metformin + glimpride)
|
ئەماریل ئێم.Amary M
|
میتفۆرمین + گلیبێنکڵاماید.
( Metformin + glibemclamide)
|
گلوکۆڤانس.Glucovance
|
میتفۆرمین + سیتاگڵیپتین.
(Metformin + Sitagliptin)
|
جانومێت. Janumet
|
میتفۆرمین + ساکساگڵیپتین.
(Metformin + Saxagliptin)
|
کۆمبیگڵایز.Kombiglyze
|
میتفۆرمین + ڤیڵداگلیپتین.
(Metformin + Vildagliptin)
|
گاڵڤەس مێت. Galvus Met
|
ڕێنمایی دەرمانساز بۆ نەخۆش بۆ بەکارهێنانی دەرمانی نەخۆشی شەکرە:
- پێویستە بەگوێرەی رێنماییەکانی پزیشک و دەرمانساز ژەمی دەرمانەکەت وەربگریت رۆژانە لە کاتی خۆیدا.
- دەبێت بە راوێژ و رەچەتەی پزیشکی تایبەتمەند دەرمانەکە وەربگریت دوای پشکنین و دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکەت.
- رۆژانە دەرمانەکەت لە کاتی خۆیدا بە رێک و پێکی دوای نان خواردن لەگەڵ بڕێکی باش ئاو وەربگرە.
- نابێت لە خۆتەوە ژەمی دەرمانەکەت زیاد یان کەم بکەی، ئەگەر دەرمانەکە سوودی نەبوو سەردانی پزیشکەکەت بکە.
- پێویستە دەرمانەکەت مانگانە بکڕیتەوە و نابێت دەرمانەکەت ببڕێت.
- نابێت حەبی هێواش بەڕەڵابوو بگۆڕیت بۆ خێرا بەڕەڵابوو وە بە پێچەوانەوە، راوێژ بە دەرمانساز بکە.
- پێویستە لەگەڵ بەکارهێنانی دەرمانی نەخۆشی شەکرە وەرزش و رێجیم بکەی بەگوێرەی ئەو رێنمایەی پزیشکی تایبەتمەند بۆت دادەنێت.
- نابێت لەخۆتەوە دەرمانەکانت بگۆڕی یان وازیلێبێنیت چونکە نەخۆشی شەکرە ئەگەر چارەسەرنەکرێت دەبێتە هۆی لاوازکردنی دەمارەکان و بۆڕیەکانی خوێن و نەخۆشی گورچیلە و دڵ و لەدەستدانی چاو.
- تا کۆنترۆڵبوونی رێژەی شەکری خوێنت پێویستە چاودێری رێژەی شەکری خوێنت بکەی لە رێی پشکنینەوە بە ئامێری تایبەت لە ماڵەوە لانی کەم حەفتەی سێ جار.
- لەگەل بەکارهێنانی دەرمانەکە دەرمانی تری چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە دەدرێت بۆیە مەترسی دابەزینی شەکری خوێن دەکرێت بەمەش پێویستە چاودێری کێش و رێژەی شەکری خوێن و ئارەقەکردنەوە و دەستلەرزین بکەی و لەکاتی سەردانی پزیشک زانیارییەکانی خۆتی پێبدەیت.
- پێویستە سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی یان نەخۆشخانە یان پزیشکەکەت بکەی لە کاتی روودانی هەر نیشانەیەکی هەستیاری و هەوکردن.
- لە کاتی دەرکەوتنی هەر کاریگەریەکی لاوەکی پێویستە سەردانی دەرمانساز یان دکتۆرەکەت بکەی.
- ژەمی زیاد وەرمەگرە بۆ قەرەبووکردنەوەی ژەمی دەرمانی لەبیرکراو.
- دەرمانەکەت لە شوێنی وشک و فێنک و دوور لە تیشکی خۆر و دەستی منداڵ هەڵبگرە.
نوێترین دەرمانەکەنی نەخۆشی شەکرە کە لە وڵاتی ئێمە بوونیان نیە:
ناوی دەرمان
|
ناوی براند
|
شێوەی دەرمانسازی
|
ناوی کۆمپانیا
|
Insulin Degludec_100U
ئەنسۆلین دیگلۆدیک_١٠٠ یونت
|
Tresiba
ترێسیبا
|
Auto injection pen
دەرزی قەڵەم
|
Novo nordisk
|
Insulin Glargine _300U
ئەنسۆلین گلارجین_٣٠٠ یونت
|
Toujeo
تۆوژیۆ
|
Auto injection pen
دەرزی قەڵەم
|
Sanofi
|
Dulaglutide
دولاگلوتاید
|
Trulicity
ترولیسیتی
|
Auto injection pen
دەرزی قەڵەم
|
Lilly
|
Liraglutaide
لیراگلوتاید
|
Victoza
ڤیکتۆزا
|
Auto injection pen
دەرزی قەڵەم
|
Novo nordisk
|
Exenatide
ئێگزیناتاید
|
Byetta
بایێتا
|
Auto injection pen
دەرزی قەڵەم
|
Lilly
|
Linagliptin
لیناگلیپتین
|
Trajenta
تراژێنتا
|
tablet
حەب
|
Boehringer Ingelheim
|
Alogliptin
ئەلۆگلیپتین
|
Vipidia
ڤیپیدیا
|
Tablet
حەب
|
Hikma
|
Ertugliflozin
ئیرتوگڵیفلۆزین
|
Steglatro
ستیگڵاترۆ
|
Tablet
حەب
|
MSD
|
Dapagliflozin
داپاگڵیفلۆزین
|
Forxiga
فۆرگزیگا
|
Tablet
حەب
|
Astrazenka
|
Empagliflozin
ئیمپاگڵیفڵۆزین
|
Jardiance
ژاردیانس
|
Tablet
حەب
|
Boehringer Ingelheim
|
Insulin glargine + Lixisinatide
لیگزیسیناتاید + ئینسۆلین گڵارژین
|
SOLIQUA
سۆلیکوا
|
Auto injection pen
دەرزی قەڵەم
|
Sanofi
|
Insulin Degludec + Liraglutide
لیراگلوتاید + ئینسۆلین دیگلۆدیک
|
Xultophy
زەڵتۆفی
|
Auto injection pen
دەرزی قەڵەم
|
Novo nordisk
|
Empagliflozin + Metformine
میتفۆرمین + ئیمپاگڵیفڵۆزین
|
Synjardy
سینجاردی
|
Tablet
حەب
|
Boehringer Ingelheim
|