سندوقی رەشی ئاگادارکردنەوە:
Ø روودانی مەترسی لاکتیک ئەسیدۆسیس، ئەو روودانە دەگمەنە، بەلام زۆر مەترسیدارە، ئەم حاڵەتە بە دەرمانی میتفۆرمین روودەدات، تایبەتمەندی ئەم حالەتە بریتیە لە بەرزبوونەوەی لاکتەیتی خوێن بۆ زیاتر لە ٥ ملی مۆڵ/لیتر،کەمبوونەوەی هیمۆگلۆبینی خوێن و کەمبوونەوەی مادەکانزایە گرنگەکان و روودانی ئەنایۆن گاپ، ئەم حاڵەتە روودەدات کاتێک رێژەی میتفۆرمی لە پلاسمای خوێندا لە ٥ مکگم/مل زیاتر بێت.
Ø مەترسی روودانی لاکتیک ئەسیدۆسس بە هۆی دەرمانی میتفۆرمین لەوانەدا زۆرە کە:
· نەخۆشی گورچیلەیان هەیە و فرمانی گورچیلەیان کەم بۆتەوە.
· ئەو نەخۆشانەی هەندێک دەرمان وەک لامۆتریگین وەرەگرن.
· بەتەمەنەکان کە تەمەنیان سەروو ٦٥ ساڵە.
· نەخۆشی لاوازی فرمانی دڵ.
· ئەوانەی ئەلکوهول زۆر دەخۆنەوە.
· نەخۆشیەکانی جگەر بەتایبەت مۆمبونی جگەر.
Ø نیشانەکانی لاکتیک ئەسیدۆسیس:
· هەستکردن بە نەخۆشی و هیلاکی و شەکەتی.
· تەنگەنەفەسی.
· خەواڵویی و خەوبردنەوە.
· تێکچوونی هەناو و گەدە و هەستکردن بە ئازار.
· دابەزینی پلەی گەرمی لەش.
· دابەزینی پەستانی خوێن.
· بەرزبونەوەی ترشێتی خوێن.
|