بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

ناساندنی دەرمانەکانی نەخۆشیی شەکره: Glimepiride (بەبۆنەی رۆژی جیهانیی نەخۆشیی شەکره)

ژەم و شێوەی دەرمانسازی: - حەب: ١ مگم، ٢ مگم، ٣ مگم، ٤ مگم، ٦ مگم.


ژەم و شێوەی دەرمانسازی:

- حەب: ١ مگم، ٢ مگم، ٣ مگم، ٤ مگم، ٦ مگم.

 

بەکارهێنان و ژەمی دەرمان:

- پێگەیشتووان:

نەخۆشی شەکرە_جۆری دوو:

  • ژەمی سەرەتا: ١ ٢ مگم هەموو بەیانیان.
  • هەموو ١ ٢ هەفتە جارێک زیادکردنی ژەمی دەرمان بەبڕی  ١ ٢ مگم بۆ ژەمی سەرەتا.
  • نابێت ژەمی رۆژانە لە ٨ مگم زیاتربێت.

 

- بەساڵاچووان:

  • ١ مگم رۆژانە هەموو بەیانیان.
  • رێکخستنی ژەمی دەرمان بۆ رێگریکردن لە مەترسی دابەزینی ئاستی شەکری خوێن.

 

- منداڵان: نادرێت.

 

دووگیانی:

  • پۆلی C.
  • لەکاتی دووگیانی:  نادرێت.
  • لەکاتی شیرپێدان: دیارنییە کە لە ڕێگەی شیرەوە دەردەدرێ یان نا بۆیە وا باشترە بەکارنەهێندرێت.

     

    خۆبەدوورگرتن لە بە کارهێنان:

  • هەستیاری بە ماددەی گۆگرد (گروپی سەلفا).
  • نەخۆشی شەکرە_جۆری یەک.
  • شەکرەی ترشێتی کیتۆنی.
  • نەخۆشی پاقلە.

 

بە وریاییەوە بەکارهێنان:

  • ئەو نەخۆشانەی مەترسی دابەزینی رێژەی شەکری خوێنیان هەیە وەک بەتەمەنەکان و لاواز و کەمخۆراکەکان.
  • ئەو نەخۆشانەی سترێسیان زۆرە.
  • لە حالەتی کەم‌خوێنی.
  • نەخۆشی لاوازی فرمانی دڵ.

 

کاریگەری لاوەکی:

- زیاتر لە ١٠%

  • دابەزینی ڕێژەی شەکر لە خوێندا.

     

    - ١ ١٠%:

  • سەرئێشە.
  • گێژبوون.
  • هەستکردن بە نەخۆشی.
  • هێڵێنجدان و ڕشانەوە.

     

    - کەمتر لە ١ %:

  • هەستیاری پێست.
  • سووربوونەوە.
  • خورانی زۆر.
  • لیرک.
  • ئازاری هەناو.
  • سکچوون.
  • قەبزی.
  • کەمبوونی خڕۆکە سپیەکان و خۆرەکە سوورەکانی خوێن.
  • بەرزبوونەوەی ئەنزیمەکانی جگەر.
  • زەردوویی.
  • کەمبونەوەی رێژەی سۆدیۆمی خوێن.

 

ڕێنمایی دەرمانساز بۆ نەخۆش:

  • پێویستە بەگوێرەی رێنماییەکانی پزیشک و دەرمانساز ژەمی دەرمانەکەت وەربگریت رۆژانە لە کاتی خۆیدا.
  • دەبێت بە راوێژ و رەچەتەی پزیشکی تایبەتمەند دەرمانەکە وەربگریت دوای پشکنین و دەستنیشان‌کردنی نەخۆشیەکەت.
  • رۆژانە دەرمانەکەت بەیانیان دوای نان خواردن لەگەڵ بڕێکی باش ئاو قوت بدە نابێت حەبەکەت بکرۆژیت یان بیجویت.
  • نابێت لە خۆتەوە ژەمی دەرمانەکەت زیاد یان کەم بکەی، ئەگەر دەرمانەکە سوودی نەبوو سەردانی پزیشکەکەت بکە.
  • پێویستە دەرمانەکەت مانگانە بکڕیتەوە و نابێت دەرمانەکەت ببرێت.
  • پێویستە لەگەل بەکارهێنانی دەرمانی نەخۆشی شەکرە وەرزش و رێجیم بکەی بەگوێرەی ئەو رێنمایەی پزیشکی تایبەتمەند بۆت دادەنێت.
  • نابێت لەخۆتەوە دەرمانەکانت بگۆڕی یان وازی لێبێنیت چونکە نەخۆشی شەکرە ئەگەر چارەسەرنەکرێت دەبێتە هۆی لاوازکردنی دەمارەکان و بۆڕیەکانی خوێن و نەخۆشی گورچیلە و دڵ و لەدەستدانی چاو.
  • تا کۆنترۆڵ‌بوونی رێژەی شەکری خوێنت پێویستە چاودێری رێژەی شەکری خوێنت بکەی لە رێی پشکنینەوە بە ئامێری تایبەت لە ماڵەوە لانی کەم حەفتەی سێ جار.
  • لەگەل بەکارهێنانی دەرمانەکە دەرمانی تری چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە دەدرێت بۆیە مەترسی دابەزینی شەکری خوێن دەکرێت بەمەش پێویستە چاودێری کێش و رێژەی شەکری خوێن و ئارەقەکردنەوە و دەست‌لەرزین بکەی و لەکاتی سەردانی پزیشک زانیاریەکانی خۆتی پێبدەیت.
  • پێویستە سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی یان نەخۆشخانە یان پزیشکەکەت بکەی لە کاتی روودانی هەر نیشانەیەکی هەستیاری و هەوکردن.
  • لە کاتی دەرکەوتنی هەر کاریگەریەکی لاوەکی پێویستە سەردانی دەرمانساز یان دکتۆرەکەت بکەی.
  • ژەمی زیاد وەرمەگرە بۆ قەرەبووکردنەوەی ژەمی دەرمانی لەبیرکراو.
دەرمانەکەت لە شوێنی وشک و فێنک و دوور لە تیشکی خۆر و دەستی منداڵ هەڵبگرە.