بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

ناساندنی دەرمانەکانی نەخۆشیی شەکره: Sitagliptin (بەبۆنەی رۆژی جیهانیی نەخۆشیی شەکره)

ژەم و شێوەی دەرمانسازی: • حەب: ١٠٠ مگم.


ژەم و شێوەی دەرمانسازی:

  • حەب: ١٠٠ مگم.

    بەکارهێنان و ژەمی دەرمان:

  • پێگەیشتووان:
  • چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە_جۆری دوو:
  •  دەستپێکردن بە ١٠٠ مگم رۆژانە یەکجار.
  • ئەگەر لەگەل دەرمانی تری چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە بەکارهات وەک میتفۆرمین دابەشدەکرێت بەسەر چەند ژەمێکدا کە پزیشکی تایبەتمەند بڕیاری لەسەر دەدات.

     

  • منداڵان: نادرێت.

     

  • ژەمی دەرمان بەپێی فرمانی گورچیلەکان:
  • CrCl ˂ ٥٠ مل \ خولەک : کەمکردنەوەی ژەمی دەرمانەکە پێویست ناکات.
  • CrCl =٣٠ – ٥٠ مل \ خولەک : ژەمی دەرمانەکە ٥٠ مگم رۆژانە یەکجار.
  • CrCl ˃ ٣٠ مل \ خولەک : ژەمی دەرمانەکە ٢٥ مگم رۆژانە یەکجار.

    دووگیانی:

  • پۆلی D .
  • لەکاتی  دووگیانی: نابێت بەکاربهێندرێت.
  • لەکاتی شیرپێدان: نابێت بەکاربهێندرێت.

    خۆبەدوورگرتن لە بەکارهێنان:

  • بۆ ئەو نەخۆشانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە دەبێت ژەمی دەرمانەکەیان بەگوێرەی پلەی دابەزینی فرمانی گورچیلە کەمبکرێتەوە .
  • بەرزی شەکرەی ترشێتی کیتۆنی لە جۆری شەکرەی یەک.

     

    کاریگەری لاوەکی:

  • ١-١٠%:
  • هەوکردنی ناوپۆشی قوڕگ و لوت.
  • سکچوونی.
  • سەرئێشە.
  • قەبزی.
  • ئاوسان.
  • هێڵێنجدان.
  • هەوکردنی جومگەکانی ئێسک.
  • هەوکردنی رێڕەوی میزکردن.

     

  • کەمتر لە ١%:
  • دروستبوونی هەندێک حاڵەتی هەستیاری.
  • بەرزبوونەوەی ئەنزیمەکانی جگەر.
  • کەمێک تێکچوونی گەدە و بەشی سەرەوەی هەناو و هێڵنجدان و ڕشانەوە.
  • خراپکردنی فرمانی گورچیلەکان.
  • هەوکردنی لەپڕی پەنکریاس.
  • ئازاری ماسولکە و جومگەکان.
  • ئازاری پشت.

    رێنمایی دەرمانساز بۆ نەخۆش:

  • پێویستە بەگوێرەی رێنمایەکانی پزیشک و دەرمانساز دەرمانەکەت بەکاربێنیت رۆژانە لە کاتی خۆیدا.
  • دەبێت دەرمانەکە بەراوێژ و رەچەتەی پزیشکی تایبەتمەند وەربگیرێت دوای پشکنین و دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکەت.
  • پێویستە دەرمانەکەت دوای نان بخۆیت بەگوێرەی رێنمایی پزیشک و دەرمانساز.
  • نابێت لە خۆتەوە ژەمی دەرمانەکەت زیاد بکەی، ئەگەر دەرمانەکە سوددی نەبوو سەردانی پزیشکەکەت بکە.
  • پێویستە دەرمانەکەت مانگانە بکڕیتەوە و نابێت دەرمانەکەت ببڕێت.
  • پێویستە لەگەل بەکارهێنانی دەرمانی نەخۆشی شەکرە وەرزش و رێجیم بکەی بەگوێرەی ئەو رێنمایەی پزیشکی تایبەتمەند بۆت دادەنێت.
  • نابێت لەخۆتەوە دەرمانەکانت بگۆڕی یان وازلێبێنیت چونکە نەخۆشی شەکرە ئەگەر چارەسەرنەکرێت دەبێتە هۆی لاوازکردنی دەمارەکان و بۆڕیەکانی خوێن و نەخۆشی گورچیلە و دڵ و لەدەستدانی چاو.
  • پێویستە چاودێری رێژەی شەکری خوێنت بکەی لە ماڵەوە لە رێی ئامێری پشکنینی تایبەتەوە لانی کەم حەفتەی دوو جار تاوەکوو شەکرەی خوێنت کۆنتڕۆڵ دەبێت.
  • پێویستە ٣ مانگ جارێک پشکنینی تایبەتی هیمۆگلۆبینی خوێن (HbA1C) بکەی لە تاقیگە بۆ زانینی ئاستی رێژەی شەکری خوێنت.
  • لەگەل بەکارهێنانی دەرمانەکە پێویستە چاودێری کێش و رێژەی شەکری خوێن و ئارەقەکردنەوە و دەستلەرزین بکەی و لەکاتی سەردانی پزیشک زانیاریەکانی خۆتی پێبدەیت.
  • پێویستە سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی یان نەخۆشخانە یان پزیشکەکەت بکەی لە کاتی بوونی هەر نیشانەیەکی هەستیاری و هەوکردن و نیشانەکانی هەڵامەت.
  • بۆ قەرەبووی ژەمی دەرمانی لە بیرکراو دوو حەب بەکارمەهێنە.
  • لە کاتی دەرکەوتنی هەر کاریگەریەکی لاوەکی مەترسیدار پێویستە سەردانی دەرمانساز یان دکتۆرەکەت بکەی.
  • دەرمانەکەت لە شوێنێکی فێنک و دوور لە تیشکی خۆر و دەستی منداڵ هەڵبگرە.