بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

راگەیەندراوی بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان

ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بەردەوام لە هەوڵی بە یاساییکردن و بە پیشەییکردنی کەرتی دەرمان داین، لە سۆنگەی ئەو بەرپرسیاریەتە گەورە و پیشەییەی کە لەسەر شانمانە بە مەبەستی گەیاندنی بەرژەوەندیی گشتی بۆ هاونیشتمانیان، بە دابینکردنی باشترین و بەرزترین کوالێتی دەرمان بۆیان، هەر بۆیە تەنها بەگوێرەی رێنماییە زانستی و یاساییەکان رێگە بە هاوردەکردنی دەرمان دەدەین بۆ ناو کوردستان.

لێرەوە بە رای گشتی رادەگەیەنین کە لە خەمخۆریمان بۆ پاراستنی کوالێتی دەرمان و تەندروستی هاونیشتمانیان بەهەموو شێوەیەک هەوڵەکانمان چڕکردۆتەوە بۆ رێگریکردن لە هێنان و هاوردەکردنی دەرمانی قاچاخ و کوالێتی خراپ، هەروەها پێداگرین لە دەستبەسەرداگرتنیان، جا لە هەر شوێنێکی کوردستان مامەڵەیان پێوە بکرێت.

ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان پێشتریش رامانگەیاندووە کە بە هیچ جۆرێک مامەڵە لەگەڵ دەرمانی نایاسایی ناکەین و لیژنەکانمان دەستییان بەسەردا دەگرن.

هەروەها بە پێویستی دەزانین کە زۆر سوپاسی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بکەین لە گواستنەوەی هەوڵ و چالاکیەکانمان بۆ رای گشتی و پێشاندانی بە خەڵک کە بەڕاستی دەبێتە هۆی هۆشیارکردنەوە و پاراستنی هاونیشتمانیان لە کڕین و بەکارهێنانی دەرمانی ساختە و کوالێتی خراپ، بۆیە ئەوە بە ئەرکێکی سەرەکی و پیشەیی دەزگاکانی راگەیاندنی دەزانین کە هیچ کەم و کوڕیەکی ناو کەرتی دەرمان لە خەڵک نەشارنەوە و ئاشکرای بکەن و هەواڵەکان وەک خۆی بگەیەنن.

داواش لە هاو نیشتمانیان دەکەین هاوکاری تیمەکانمان بن و لە هەر شوێنێک دەرمانی کوالێتی خراپیان بینی تیمەکانمانی لێ ئاگاداربکەنەوە و ببنە بەشێک لە بە کلتورکردنی کوالێتی دەرمان، هەروەها پابەندی رێنماییەکانمان بن و تەنها ئەو دەرمانانە بکڕن کە یاسایین و رێگەپێدانی بەڕێوبەرایەتیەکەمانی هەیە(دەرمانی بە ستیکەر).