لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان کە پێکهاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستن و به هاوکاریی پۆلیسی شارەوانی هەولێر رۆژی ٢٥/٢/٢٠١٩ دوو شوێنی گیادەرمان و کارگەیەکی دروست کردنی دەرمانی بێمۆڵەتیان داخست و کۆمەڵێک دەرمانی رێگەپێنەدراو و بێکوالیتی دەستیان بەسەردا گیرا.

بەپێی زانیاریی پێشوەختەی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستن له گەڕەکی هەڤاڵان(هەولێر) لەناو ماڵێکدا، ژمارەیەکی زۆر دەرمانی قاچاخ و رێگەپێنەدراو دەستی بەسەردا گیرا.
هەروەها دوو شوێنی گیادەرمانی له شەقامی ١٠٠مەتری(هەولێر) داخران که دەرمانی بێمۆڵەت و رێگەپێنەدراو و بێکوالیتیان دەفرۆشت و دەرمانەکانیش دەستیان بەسەردا گیرا.
هەر له چالاکیی ئەم رۆژەدا، کارگەیەکی بێمۆڵەتی دروست کردنی شامپۆ و کرێم و چەندین بابەتی دیکەی بێمۆڵەت داخرا و کەرەستەکانی دەستیان بەسەردا گیرا.
وێنەی تەواوی دەرمانەکان له پەیجی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان(KMCA) ببینه:
https://www.facebook.com/kmcakrg/