رۆژی دووشەممه رێککەوتی ١١/٣/٢٠١٩، لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان کە پێکھاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستن و بە ھاوکاریی پۆلیسی شارەوانی ھەولێر دوو دەرمانخانه و سەنتەرێکی جوانکارییان داخست.
بەپێی زانیاریی پێشوەخته و له سەردانی لێژنەی بەدواداچوون و چاودێریی دەرمان بۆ شەقامی ٤٠مەتریی شاری هەولێر، بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی قاچاخ و رێگەپێنەدراو، دوو دەرمانخانه داخران و دەست بەسەر دەرمانه قاچاخەکاندا گیران.
هەروەها لێژنەکه سەنتەرێکی جوانکاریی داخست که بێمۆڵەت و به نهێنی لەناو ماڵێکدا کاری دەکرد.