رۆژی چوارشەممه رێککەوتی ٢٧/٣/٢٠١٩، بەپێی زانیاریی پێشوەخته، لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان کە پێکھاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستن و بە ھاوکاریی پۆلیسی شارەوانی ھەولێر سەنتەری جوانکاریی "بیوتی سەنتەر"، داخرا.
له کۆگای ئەم سەنتەره، رێککەوتی بەسەرچوونی کەرەستەکان به تەنەر رەش دەکرانەوه و رێککەوتی نوێیان لێدەدرا. زۆربەی هەره زۆری کەرەستەکانی ئەم سەنتەره ماوەبەسەرچوو بوون.
لەم هەڵمەتەدا دەست بەسەر هەموو کەرەستەکانی ئەم سەنتەرەدا گیرا و خاوەنەکەشی دوای کردنەوەی دۆسیه، رەوانەی دادگا کرا.
داوا له هاوڵاتیان و ئەو شوێنانه دەکەین، ئەوانەی کەرەستەیان لەم سەنتەره کڕیوه، خۆیان له بەکارهێنانی بپارێزن و بیگەڕێننەوه ئەو شوێنەی لێیان کڕیوه.