ئەمڕۆ(سێشەممه رێککەوتی ٢/٤/٢٠١٩)، بەپێی زانیاریی پێشوەخته، لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان کە پێکھاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستن و بە ھاوکاریی پۆلیسی شارەوانی ھەولێر دەرمانخانه و کۆگایەکی دەرمان داخران و کۆمەڵێک دەرمانی قاچاخ له ماڵێکدا دەستی بەسەردا گیرا.
له درێژەی کار و چالاکییەکانی لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان له گەڕەکی مامزاوه لەناو ماڵێکدا دەستی بەسەر کۆمەڵێک دەرمانی قاچاخ و رێگەپێنەدراودا گرت.
هەر ئەمڕۆ درمانخانەی (سەن لایف) بەهۆی فڕۆشتنی دەرمانی قاچاخ و رێگەپێنەدراو داخرا.
له چالاکیی ئەمڕۆشدا، لێژنەکه کۆگایەکی دەرمانی داخست که کۆمەڵێک دەرمانی قاچاخ و رێگەپێنەدراوی تێدابوو.