بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

بۆ هەماهەنگیی نێوانیان وەفدێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق سەردانی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمانیان کرد

وەفدێکی وەزارەتی تەندروستی عێڕاقی فیدڕاڵ بۆ زیاتر لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کارەکانی بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و دروستکردنی هەماهەنگی بۆ پێشخستنی کەرتی دەرمان لە کوڕدستان و عێڕاق رۆژی چوارشەممه(۱۰/٤/۲۰۱۹) سەردانی بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان و ئامێر و پێداویستی پزیشک(KMCA )یان کرد.


وەفدەکە پێک‌هاتبوون لە سەرۆکی بەشی دەرمانسازی و لێپرسراوی بەشی تۆماری دەرمان و لێپرسراوی بەشی مۆڵەتی هاوردەکردن لە وەزارەتی تەندروستی عێراق.

 

پێشتریش دوای سەردانی وەفدێکی تایبەتمەندی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ KMCA، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رەزامەندیی لەسەر ئەوه نیشان دا که مامەڵەکانی KMCA له بەغدا و خوارووی عێراق دانپێدانراو بێت و کاری پێبکرێت.