رۆژی دووشەممه(١٣/٥/٢٠١٩) لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان کە پێکھاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستن و بە ھاوکاریی پۆلیسی شارەوانی ھەولێر، ١٢ شوێنیان بەسەر کردەوه و هەموویان داخران.
له هەڵمەتی ئەمڕۆی دوو کۆگای دەرمان له شەقامی پزیشکانی هەلێر، ٩ نۆڕینگه و دەرمانخانەیەک له مامزاوه و قۆریتان بەسەر کرانەوه و هەموویان داخران.
هۆکاری داخستنی ئەم شوێنانەش دەگەڕێتەوه بۆ ئەوەی دەرمانی نایاسایی و مۆڵەت پێنەدراویان فرۆشتووه.