ئەمڕۆ(دووشەممه ١/٧/٢٠١٩)، لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان کە پێکھاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستن و بە ھاوکاریی پۆلیسی شارەوانی ھەولێر کۆگایەکی نهێنیی دەرمانی ساخته و رێگەپێنەدراویان له هەولێر دۆزییەوه.
ئەم کۆگایه که دەکەوێته گومرکی هەولێر، بڕێکی زۆر دەرمانی ساخته و رێگەپێنەدراو و نەشیاویان تێدابوو.
بەشێکی زۆری ئەو بەناو دەرمانانه تایبەت بوو به بەهێزکردنی توانای جنسی و بەشێکیش تایبەت بوون به دابەزاندنی کێش.
هەموو دەرمانەکان لەلایەن لێژنەکەوه دەستیان بەسەردا گیرا و خاوەنەکەشی دەستبەسەر کرا و فایلی بۆ کراوەتەوه و رەوانەی دادگا کرا.




















