رۆژی شەممه(١١/١/٢٠٢٠) لێژنەی چاودێریی بازاڕ به هاوکاریی ئاسایشی هەولێر – هۆبەی ئابووری و پۆلیسی شارەوانی سەر به قائیمقامیەتی هەولێر، له هەڵمەتێک بۆ سەر ئەو کەسانەی له رێگەی ئۆنڵاین دەرمانی رێگەپێندراو و قاچاخ دەفرۆشن، دوو دوکان داخران.
له ئەم دوکانانه که دەکەوێته گەڕەکی "عاردی مەلایان" و پێداویستیی جوانکاریی ئافرەتانیان دەفرۆشت، دەرمانێکی زۆری قەدەغەکراو دەستی بەسەردا گیرا.
جارێکی دیکه داوا له هاوڵاتیان دەکەین خۆیان له بەکارهێنانی ئەم بەناو دەرمانانه بپارێزن، چونکه هیچ بنەمایەکی زانستیان نییه و هاوکاری کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان بکەن بۆ بنبڕ کردنی ئەم دیارده مەترسیداره و له هەر شوێنێک ئەم دەرمانانەتان بینی، پەیوەندی به ئەم ژماره تەلەفۆنەوه بکەن: ٠٧٥٠٧٦٦٥٦٢٣





























