رۆژی شەممه(١١/١/٢٠٢٠) لێژنەی چاودێریی بازاڕ به هاوکاریی ئاسایشی هەولێر – هۆبەی ئابووری و پۆلیسی شارەوانیی سەر به قائیمقامیەتی هەولێر، کۆمەڵێک دەرمانی نایاسایی و رێگەپێنەدراو دەستی بەسەردا گیرا.
ئەم دەرمانه نایاساییانه دەویسترا به شێوەی نهێنی و له رێگەی بازگەکانەوه بهێنرێت ناو هەولێر که لەلایەن تیمەکەوه دەستی بەسەردا گیرا.
کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی جارێکی دیکه داوا له هاوڵاتیان دەکات خۆیان له بەکارهێنانی ئەم بەناو دەرمانانه بپارێزن و له کاتی هەبوونی هەر جۆره زانیارییەک، له رێگەی ژماره تەلەفۆنی ٠٧٥٠٧٦٦٥٦٢٣ یان پەیجی KMCA، ئاگادارمان بکەنەوه.










