لێژنه‌ی ته‌ندروستیی په‌رله‌مان له سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌که‌یدا، له‌گه‌ڵ "د.گۆران رۆژبه‌یانی" به‌ڕێوه‌به‌ری KMCA کۆبۆوه و کورته‌یه‌ک له کار و چالاکییه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که بۆ لێژنه‌ی ته‌ندروستی خرایه روو.
دواتر لێژنه‌که سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی KMCA و تاقیگه‌کانی به‌سه‌ر کرده‌وه و له‌لایه‌ن د.گۆران رۆژبه‌یانی، ورده‌کاریی به‌شه‌کان و چۆنیه‌تیی کارکردنیان بۆ لێژنه‌ی ته‌ندروستیی په‌رله‌مان باس کرا.
هه‌روه‌ها که‌مکوڕییه‌کان KMCA و ئه‌و بێ‌ئیمکانیه‌تیانه‌ی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت، بۆ لێژنه‌ی ته‌ندروستیی په‌رله‌مانی کوردستان روون کراوه.