به گوتەی زانایان، ئەم دەرمانه نوێیه که به شێوەی ڤاکسین له نەخۆش دەدرێت، دەتوانێت گەشه و بڵابوونەوی ئەم ڤایرۆسه، لەناو جەستەی تووشبوو بگەیەنێته ئاستی سفر و تاڕادەیەک رایبگرێت....
به گوتەی زانایان، ئەم دەرمانه نوێیه که به شێوەی ڤاکسین له نەخۆش دەدرێت، دەتوانێت گەشه و بڵابوونەوی ئەم ڤایرۆسه، لەناو جەستەی تووشبوو بگەیەنێته ئاستی سفر و تاڕادەیەک رایبگرێت.
تاقیکردنەوەی ئەم دەرمانه لەسەر ٥٤٠٠ژن و پیاو له ئەفریقای باشوور دەستی پێکردووه.
تاقیکردنەوەی ئەم دەرمانه لەسەر مەیموونی تووشبوو به ڤایرۆسی HIV، ئەنجامی سەرسوڕهێنەری هەبووه و کاریگەریی پێشگرتنی ئەم دەرمانه لەسەر سێ نموونه تاکو چوار مانگ و له ٨نموونەش تاکو ٢ساڵی خایەندووه.
به گوتەی زانایان، ئەمه گەورەترین تاقیکردنەوەی دەرمانی HIV له ساڵی٢٠٠٩ تاکو ئێستایه و ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیش تاکو ساڵی٢٠٢٠ دەرناکەوێت.
نزیکەی ٧ملیۆن کەس له وڵاتی ئەفریقای باشوور نەخۆشیی ئایدزیان هەیه، بۆیه زانایان بۆ تاقیکردنەوەی ئەم دەرمانه نوێیه، ئەم وڵاتەیان هەڵبژاردووه.
"ئانئۆنی فاوچی" بەرپرسی جێبەجێ کردنی ئەم پرۆژەیه دەڵێت: "داتاکان ئەنجام دیاری دەکەن. هێشتا هیچ ئەنجامێک دیار نییه و ناتوانم پێشبینییەکی تایبەت بکەم. پێشکەوتنی بەرچاومان لەم شێوه چارەسەره بینیوه که زۆر سەرسوڕهێنەر بووه."
نەتەوه یەکگرتووەکان رۆژی ١ی دێسەمبەری وەک رۆژی جیهانیی رووبەڕوو بوونەوەی ئایدز دیاری کردووه. بەپێی راپۆرتی نەتەوه یەکگرتووەکان لەوەتەی ئەم نەخۆشییه دۆزراوەتەوه تاکو ئێستا ٧٨ملیۆن کەس تووشی بوونه و ٣٥ملیۆن کەسیش بەم ڤایرۆسه گیانیان لەدەست داوه. کۆتایی هێنان به ئایدز تاکو ساڵی٢٠٣٠، بەشێکی گرنگی ئامانجی نەتەوه یەکگرتووەکانه.