ئەو دەرمانانه بریتین له له هۆرمۆنی "Insulin" که به شێوەی دەرزی دەست دەکەوێت و گرنگیی تایبەتیی خۆی هەیه بۆ پاراستنی ژیان و تەندروستیی ئەو نەخۆشانەی به دەست نەخۆشیی شەکرەوه دەناڵێنن....
ئەو دەرمانانه بریتین له له هۆرمۆنی "Insulin" که به شێوەی دەرزی دەست دەکەوێت و گرنگیی تایبەتیی خۆی هەیه بۆ پاراستنی ژیان و تەندروستیی ئەو نەخۆشانەی به دەست نەخۆشیی شەکرەوه دەناڵێنن.
هەروەها دەرمانی "Enoxaparin" که یەکێکه لەو دەرمانانەی دژی خوێنمەیینه و هەموو ئەو نەخۆشانەی کێشەی خەستبوونەوەی خوێنیان هەیه، پێویستییان پێیەتی.
لەمەو پێش، توانای تاقیگەکانی KMCA لەو ئاستەدا نەبوو پشکنین بۆ ئەم دەرمانانه بکات، چونکه پشکنینی ئەم دەرمانانه پێویستیی به شارەزایی تەواو و ئامێری تایبەت هەبوو؛ بەڵام له پاش بەدەستهێنانی شارەزایی لەم بوارەدا، توانرا بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، پشکنینیان بۆ بکرێت و لەمەودوا هیچ کێشەیەک نابێت بۆ پشکنین و هەڵسەنگاندنی ئەم دەرمانانه و دەبێته هەنگاوێکی گرنگ بۆ هاوردەکردن و بەردەستخستنی دەرمانی شیاو بۆ نەخۆشەکان، که ئەمەش ئامانجی سەرەکیی KMCAیه.