وەزارەتی تەندروستی سەبارەت به بوونی جۆره دەرزیەک له کوردستان، روونکردنەوەیەک دەدات و دەنگۆی تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان رەت دەکاتەوه....
وەزارەتی تەندروستی سەبارەت به بوونی جۆره دەرزیەک له کوردستان، روونکردنەوەیەک دەدات و دەنگۆی تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان رەت دەکاتەوه.
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "چەند جارێکە ھەواڵێکی ناڕاست و دوور لە بنەمای زانستی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەبێتەوە دەربارەی جۆرە دەرزیەک کە گوایە دەبێتە ھوێ بڵاوبوونەوەی نەخوشی ئەیدز."
وەزارەتی تەندروستی جەخت دەکاتەوه: "ئەو ھەواڵە دوورە لە راستی و ھاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە نە ئەم جۆرە دەرزیە ھاتۆتە کوردستان و نە دەرزی لەم شێوە دەبێتە ھوی بڵاوبوونەوەی ئەیدز، چونکە ڤایرۆسی ئەیدز بو مانەوە و گواستنەوەی، پێویستی بە ناوەندێکی زیندوو ھەیە وەک خوێن و پێکھاتەکانی و شلەی لەش و خانە و شانەی مرۆیی زیندوو."