بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

تۆمارکردنى کارگەى بەرهەمهێنەرى دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کە لەلایەن وەزارەتى تەندروستى عێراقى فیدراڵ تۆمارنەکراوە


1. تۆمارکردن لە ڕێگای کۆمپانیایەکی هاوردەکردنی دەرمان دەبێت کە تۆمارکراوبێت لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان وە یان لە ڕێگای نوێنەرایەتى کارگەى بەرهەمهێنەر دەبێت.
2. داواکارى تۆمارکردن پێشکەش بکرێت بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کە تیایدا ژمارە و ڕێکەوتى نووسراوەکە دیارى کرابێت.
3. لیستی هەژمارکردنی بەڵگەنامە پێشکەش کراوەکان ( Index list ).
4. فۆرمى تۆمارکردنى کارگە (Form A1) پڕ بکرێتەوە و مۆر و واژۆ کرابێت لەلایەن کەسى لێپرسراوى کارگەى بەرهەمهێنەرى دەرمان و پەسەندکرابێت لە لایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتى دەرەوەى ووڵاتى بەرهەمهێنەر و باڵیۆزخانەى عیراق یان نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لەو ووڵاتە و بە زمانى ئینگلیزى بێت.
5. بڕوانامەى (GMP) باوەڕپێکراو کە ماوەی بەسەر نەچوبێت , دەرچووبێت و پەسەندکراوبێت لەلایەن دەزگای پەیوەندیدار و وەزارەتى دەرەوەى ووڵاتى بەرهەمهێنەر و باڵیۆزخانەى عیراق یان نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لەو ووڵاتە و بە زمانى ئینگلیزى بێت.
6. وێنەیەک لە بڕوانامەى (Valid GMP) باوەڕپێکراو و پەسەندکراو وە یان وێنەیەک لە بڕوانامەى(CPP) Certificate of Pharmaceutical product ڵاى کەمى بۆ دوو بەرهەمى کارگە (بەڵام ئەگەر کارگەکە تەنها یەک دەرمان بەرهەم بهێنێت تەنها یەک (CPP) پێویست دەکات) لەسەر فۆرماتى WHOو بە زمانى ئینگلیزى پەسەند بکرێت لە لایەن دەزگاى پەیوەندیدار و وەزارەتى دەرەوەى ووڵاتى بەرهەمهێنەر و باڵیۆزخانەى عیراق یان نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لەو ووڵاتە
کە دەرچووبێت لە یەکێک لە ووڵاتە ڕەسەنەکان (Reference Country )کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە ئەوا پێویست بە پشکنین ناکات بە پێچەوانەوە دەبێت پشکنینى بۆ ئەنجام بدرێت لە لایەن تیمى پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتىیەکەمان بەمەبەستى تۆمارکردن :

Reference Countries:
• ( FDA ) USA.
• ( EMEA ) European Union or one of its countries.
• ( MHRA) UK.
• ( HPFB ) Health Products and Food Branch, therapeutic products Directorate of Canada.
• ( MHLW ) Ministry of Health, Labor and Welfare/Pharmaceutical and Medical Safety Bureau (Japan).
• ( TGA ) Australia.
• (Swiss medic) Switzerland.
• ( GCC ) Gulf Countries Central Registration. 


7. وێنەیەک لە ڕاپۆرتى دواترین پشکنینى کارگەى بەرهەمهێنەرى دەرمان کە پەسەند کرابێت لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکان.
8. مۆڵەتی بەرهەمهێنانی کارگەی بەرهەمهێنەر ( Manufacturing license ) لە ووڵاتی بەرهەمهێنەر پەسەندکراوبێت لەلایەن دەزگای پەیوەندیدار و وەزارەتى دەرەوەى ووڵاتى بەرهەمهێنەر و باڵیۆزخانەى عیراق یان نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە ووڵاتى بەرهەمهێنەر.
9. نووسراوى دەسەڵاتپێدراو (کتاب التخویل) لە کۆمپانیاى بەرهەمهێنەر بۆ داواکار بۆ تۆمارکردن لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و پەسەندکرابێت لە لایەن ژووری بازرگانی و وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخانەی عیراق یان نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە ووڵاتی بەرهەمهێنەر.
10. لیستى دەرمانەکان بە ژمارە و ڕێکەوتى تۆمارکردن لە ووڵاتى بەرهەمهێنەر. 11. نووسراوى پشتگیرى یان وێنەێک لە ناسنامەى سەندیکاى دەرمانسازانى کوردستان بۆ دەرمانسازى داواکار.
.12 رسوومی تۆمارکردنی کارگە.